قادری حاجی عه‌لی: هه‌ندێك لایه‌ن خیانه‌تیان كردووه‌و نه‌وت به‌قاچاغ به‌ره‌و ئێران ده‌به‌ن

ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە گۆڕانخوازان دەكات بایەخ بە فەیسبوك بدەن بۆ ڕاكێشانی دەنگی گەنجان‌و ماڵ بەماڵ بگەڕێن، هەروەها كارلەسەر ئەو كەسانە بكەن كە هێشتا خۆیان یەكلایی نەكردووەتەوە دەنگ بەكێ دەدەن‌و بە دەنگە خۆڵەمێشییەكان ناسراون.

لەچوارچێوەی ئامادەكاریی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن، بەرپرسانی باڵای گۆڕان بەردەوامن لە كۆبوونەوەو بەسەركردنەوەی بارەگاكانیان لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنج شه‌مه‌ 12ی4ی2018 عومەری سەید عەلی‌له‌ قه‌زای چۆمان داوای لە گۆڕانخوازانی چۆمان كرد، گروپ دروست بكەن‌و بە كۆڵان‌و گەڕەكەكاندا بگەڕێن‌و لەدەرگای هەموو كەسێك بدەن بۆئەوەی دەنگ بە گۆڕان بدات.

هاوكات هەرئەمڕۆ لە قەزای كەلار قادری حاجی عەلی سەرۆكی لیژنەی هەڵبژاردنی گۆڕان‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داو رایگه‌یاند :”بە پێچەوانەی هه‌ندێك لایەنی دیكە كە خیانەتیان كردووەو نه‌وت به‌ قاچاغ و به‌تاڵان له‌ سنوره‌كانی ئێران ده‌كه‌ن به‌ودیودا دەیانه‌وێت له‌ سیستمی گه‌نده‌ڵی دزی و بازاری شێواودا گیرفانی خۆیان قایم بكه‌ن.”

هاوكات لیستی نوێ دروست بوون كە پێگەیان لە سلێمانی هەیەو یەكەمجارە بەشداریی پڕۆسەكە دەكەن، دیارترینیان هاوپەیمانی دیموكراسی‌و دادپەروەریی بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح‌و نەوەی نوێ-یە بە سەرۆكایەتی شاسوار عەبدولواحید كە هێرشی تووندو بەردەوام دەكه‌نه‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن.

Back to top button