شاخهوان عهبدوڵا: نهوتی كهركوك بهتاڵان رهوانهی ئێران دهكرێت
شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “ماوەی 6 مانگە نەوتی کەرکووك بۆ ئێران دەڕوات و هیچ کەسێکیش لەبەرامبەردا هەڵوێستی نەبووە”.
ئهو پهرلهمانتارهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ڕاشیگهیاند :” بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەبێت یەکدەنگبین و ئەو بارودۆخە سەپێندراوەی سەر کەرکووك رەتبکەینەوە”.
(شاخهوان عهبدوڵا ) ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق دهلێت :”ھەندێك پەرلەمانتاری كورد ھەن لە بەغدا، كاتێك كە نەوتی كەركووك داھاتەكەی بۆ مووچەی خەڵكی كوردستان دابین دەكرا، دەیانگوت، نەوتی كەركووك بە تاڵان دەبێت، بەڵام ئێستا ماوەی شەش مانگە نەوتی كەركووك بە تاڵان رەوانەی ئێران دەكرێت، كەس لەسەر ئەو بابەتە نایەتە دەنگ”.
لەبارەی چارەنووسی ناوچە كوردستانییەجێناكۆكهكان، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: “داھاتووی ناوچە كێشە لەسەرەكان پەیوەستە بە یەكگرتووی و یەكڕیزی نێو ماڵی كورد، بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك، دەبێ ھەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئەو دۆخە سەپێندراوەی سەر كەركووك رەتبكەنەوە”.