ڕێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی : ئێران له پلهی دووهمی له سێدارهدانه له جیهاندا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/07/qalbi-wena-copy-2.jpg)
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنجشەممە12ی4ی2018 ڕاپۆرتی ساڵانهی خۆی بڵاوكردهوه، بهپێی خهمڵاندنی ڕاپۆرتهكهی لیبوردنی نێودهوڵهتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پلەی دووەمی لەسێدارەدانە لە جیهاندا و زیاتر لە نیوەی لەسێدارەدراوەکانی جیهان، لەو وڵاتەن، کە ژمارەیان لە ساڵیکدا گەیشتووەتە 507 کەس.
لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2017، ڕایگەیاندووە، کە %12 ـی ئەو کەسانەی لە جیهاندا لەسێدارە دراون، کوردن.
ههروهها لە راپۆرتەکەی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودهولهتیدا هاتووە” ئێستا تەنیا لە 23 وڵاتی جیهان سزای لەسێدارەدان ماوە، کە دیارترینیان چین، ئێران، سعودیە، عێراق، پاکستان و بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکان”.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی ئاماژەی داوه، کە جگە لە ئێران، لە 2017دا 146 کەس لە سعودیە، 125 کەس لە عێراق و 60 کەسیش لە پاکستان، لەسێدارە دراون.