فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئامانجی بەرھەم ساڵح لە کەدارکردنی یەکێتییە

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند: ”یەکێتیی ئامادەکاری خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە، بێگومان بەھاوکاری کادیر و لایەنگرانمان کارێکی وەھا دەکەین، یەکێتیی لەم ھەڵبژاردنەدا ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنێت“.

ئەو ئه‌ندامه‌ی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان،راشیگه‌یاند:” ھەرچەندە بەرھەم ساڵح، لەڕیزەکانی یەکێتی جیابووەتەوە، بەڵام ناتوانن پێشبینی بۆ کورسییەکانی یەکێتیی بکەن، چونکە ئەم ھەڵبژاردنە جیاوازە و ھەموو سەرتاسەری عێراق ڕووبەڕووی لێکترازانێکی گەورە بووە، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر حزب بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەکات“.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی گوتیشی: ”ھێرشەکانی بەرھەم ساڵح، بۆ سەر یەکێتیی نیشتمانی، پەیوەندی بەبانگەشەی ھەڵبژاردنەوە ھەیە، بۆیە ئامانجی بەرھەم ساڵح لە کەدارکردنی یەکێتییە، بەڵام ئێمە ھەوڵی بانگەشەیەکی ئارام دەدەین، نامانەوێت ھێرشی توند ئاڕاستەی ھیچ کەس و لایەنێکی سیاسی بکەین“.

Back to top button