باشترین ڕێجیم بۆ تووش بووانى نه‌خۆشى شه‌كره چیه.؟
پزیشكێكى به‌ریتانى باس له ڕێجیم كردنى توش بووانى نه‌خۆشى شه‌كره ده‌كات ، كه‌نابێت له خۆیانه‌وه ده‌ست له كۆمه‌ڵێك خۆراك و خواردنه‌وه هه‌ڵبگرن ، چونكه كێشى له‌شیان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماسولكه و ئێسكى له‌شیان ده‌پوكێته‌وه.”
باشترین ڕێجیم و خۆراكى ڕێگه پێدراو بۆ توش بووانى نه‌خۆشى شه‌كره بریتییه له :-
-توش بووانى نه‌خۆشى شه‌كره ده‌توانن ئه‌م خۆراكانه بخۆن ( هێلكه و ماسى و گۆشتى مریشك و گۆشتى سوور و پهنییرى بێ چه‌وورى و سه‌ووزه‌وات و میوه ) ڕۆژانه ده‌توانن گرنگى ته‌واو بده‌ن به‌م خۆراكانه.
-به‌ڵام دوور بكه‌ونه‌وه له‌م خۆراكانه (په‌تاته و مۆز و ترێ و هه‌نجیر و خوورما و مانگۆ و برنج).
-نانى بۆر (جۆ) بخۆن باشتره لهنانى سپى ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنه‌وه‌ى ئاو و خواردنه‌وه گیاییه‌كان و چا و قاوه باشترینه بۆ توش بووانى شه‌كره.
-به‌ڵام بیرت نه‌چێت دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خواردنى شه‌كر و به‌رهه‌مى هه‌ویرى و چه‌وورى و خۆراكى سووره‌كراو.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه .