رامۆس چاوه‌ڕێی سزایه‌كی قورس ده‌كات به‌هۆی ئه‌م وێنه‌یه‌وه‌.

دوای ئەوەی لە یاری چوونی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سیرجیۆ رامۆس به‌رگریكاری ریال مه‌درید بەرامبەر بە یانەی یۆڤانتۆس کارتی زەردی وەرگرتوو لە یاری گەڕانەوەش نەیتوانی بەشداری بکات.”

بەڵام ئەو یاریزانە هەرچەندە لە تایمی یەکەم لەسەر کورسیەکانی یاریگا بوو، بەڵام لە تایمی دووەم دابەزییە ناو یاریگاو بە پێی یاساکانی یۆفاش ئەو شوێنەی رامۆسی لێبووە نایاساییە.”

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانیا بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌ رامۆس مەترسی راگرتنی بۆ یارییەکی تر لێدەکرێت، ئەگەر ناوبژیوانی یاریەکە لە راپۆرتی دوای یاریەکەی یۆڤانتۆس و ریال مەدرید  ئاماژە بە بوونی رامۆس بکات لە نزیک زەوی یاریگا ئەوا یۆفا سزای ئەو یاریزانە دەدات و یارییەکی تر رایدەگرێت.”

Back to top button