حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی چوار حیزبه‌كه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ هه‌رچوار حیزب (گۆڕان، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵة یه‌كگرتوو) له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو سباره‌ت به‌ دۆخی قه‌یراناوی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویان كردبۆوه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌ی حكهومه‌ت هه‌رێم هاتووه‌، خۆیان زۆر باش هه‌موو كێشه‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌زانن و‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

دەقی راگەیێندراوەكە:

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان و به‌تایبه‌تیش قه‌یرانی دارایی و پرسی دابه‌شكردنی مووچه و پابه‌ندی به‌ خشته‌ی دابه‌‌شكردنییه‌وه.

له‌ هه‌مان كاتدا ڕاگه‌یه‌نراوی چوار حیزبی به‌شداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مایه‌ی سه‌رسورمان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، چونكه‌ خۆیان زۆر باش هه‌موو كێشه‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌زانن و‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداری حكوومه‌ت به‌ گیانێكی هاوكارانه‌ی به‌رپرسانه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌دا بكه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن. وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی، گه‌وره‌یی و ئه‌ركی لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانی حكوومه‌ته‌، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان ئاڵۆزتر نه‌بن و كێشه‌ و قه‌یرانی دیكه‌ نه‌یه‌نه‌ ئاراوه‌.

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای كردووه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداری حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ و هه‌موو داهاته‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بخرێنه‌ ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه‌ و هه‌موومان له‌پێناو ده‌ربازكردنی ئه‌م دۆخه‌ پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین.

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
26.9.2016

Back to top button