منداڵێك پاش 4 ساڵ له مردنی دایك و باوكی دێته دونیاوه.!
منداڵێك دوای تێپه‌ڕبوونی 4 ساڵ به‌سه‌ر مردنی دایك و باوكی ره‌سه‌نی خۆی، كه به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدابوو، به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی چین، له دایكێكی جێگره‌وه له‌دایك بووه.”
هه‌ریه‌ك له شین جی و لیۆ شی، له ساڵی 2013 له ناوچه‌ی نانجینگ له رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام به‌ر له مردنیان، ژماره‌یه‌ك گه‌میت و هێلكه‌ی پیتراویان له بانق هه‌ڵگرتبوو، به‌و نیازه‌ی له‌داهاتوودا به بلووری ده‌ستكرد منداڵیان ببێت.
دوای رووداوی مردنی ئه‌و دایك و باوكه چینییه، گه‌میت و هێلكه پیتراوه‌كان بۆ بانقێكی سه‌لامه‌تتر گوازرانه‌وه و له پله‌ی گه‌رمی 196 پله له ژێر سفری سه‌دی، له بانقێكی نایترۆجینی پارێزران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی “Beijing News”، ململانێیه‌كی یاسایی دوور و درێژ مافی ئه‌وه‌یان به خانه‌واده‌ی دایك و باوكه كۆچكردووه‌كه دا، تاوه‌كو توانیویانه هێلكه‌یه‌كی پیتراوی خێزانه مردووه‌كه به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام به‌كرێگرتنی منداڵدانی ئافره‌تان له چین قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه پێویست بوو له‌سه‌ر باوانه‌كان دایكێكی جێگره‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بدۆزنه‌وه، دواجار توانییان له وڵاتی لاوسی دراوسێی چین، ئافره‌تێك بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه بدۆزنه‌وه.
له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوو، منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری “Guangzhou” له‌دایك بوو و ناویان نا “تیان تیان” و، به‌م دواییانه خانه‌واده‌ی دایك و باوكه كۆچكردووه‌كه ئاهه‌نگی 100 رۆژه‌ی له‌دایكبوونی نه‌وه‌كه‌یان سازكرد.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، دایكی لیۆی كۆچكردوو ده‌ڵێت: “چاوه‌كانی تیان تیان به‌هی كچه‌كه‌م ده‌چن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵگری سیما و روخساری باوكه‌كه‌یه‌تی”.
k-24