به‌په‌له…تیرۆریستانی داعش له كه‌ركوك هێرشیان كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.
شه‌وی رابردوو، تیرۆریستانی داعش لە بناری چیای حەمرین له رێگه‌ی چه‌ند گروپێكه‌وه، هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی حەشدی شەعبی و كوژارویش هه‌یه.”
بەپێی زانیارییەكانی (خواكوڕك) درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی حەشدی شەعبی، بەتایبەتی لەنێوان هەردوو بازگەی (سەفرەو ئینجانە) ی سەر ڕێگەی گشتی بەغدا – كەركوك و لەئاكامیشدا شەڕو پێكدادان دروست بووە و تا ماوه‌یه‌كیش شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” تا ئێستا هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی زیانەكانی پەلامارەكەی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی، بەڵام باس لەوەكراوە كە پێكدادانەكە بە سەختی بەڕێوەچووە و زیان له هه‌ردوولا هه‌یه.”