به‌وێنه…به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی له سلێمانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
تا دێت دهستهلهكاركێشانهوه به‌رده‌وامی هه‌یه له نێو به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی و له نوێترین پێشهاتدا بەرپرسی مەڵبەندی 1ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی دەستیلەکارکێشایەوە و رایدهگهێنێت.” كه دەستلەکارکێشانەوەکەم قبوڵبکرێت یان نا من واز لە پۆستی بەرپرسی مەڵبەند دەهێنم.”
له‌و باره‌وه، (لەتیف شێخ عومەر) بەرپرسی مەڵبەندی 1ی یەکێتی لە سلێمانی به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی گووتوه.” كه له رۆژی 26/3/2018 دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە، هیچ هۆكارێكیش نیه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت پێم خۆشه واز له به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌هێنم و دەمەوێت لەوبەرپرسانەبم کە خۆم دەستلەکاربکێشمەوە”.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی یهكێتیئ هوهشی ئاشكرا كرد.” كه دهستهلكاركێشانهوهكهم قبوڵبكرێت یاخود نا من بڕیاری كۆتایی خۆمم داوه و ناگه‌ڕێمه‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسە باڵایه‌یی یەکێتی لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی بەتۆمەتی کارکردن بۆ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح 13 جێگری بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامی کۆمیتەی لە رێکخستنەکانی یەکێتی دەرکردن.
چاودێریكی سیاسی له‌و باره‌وه رایدهگهێنێت.” هۆكاری ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ناوبراو ده‌زانێت یه‌كێتی تووشی چ شكستێك ده‌بێت له سلێمانی و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و مایه‌یی نیگه‌رانی ده‌بێ، بۆیه ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی له‌سه‌ر شانی خۆی لادا.”