فراكسیۆنی پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایده‌گه‌ێنێت”به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت توانی پێداچوونه‌وه‌ به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بکات و سیسته‌مێکی تازه‌ی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند،تا ڕاده‌یه‌کی باش هه‌وڵدرا،ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وت که‌م بکاته‌وه‌و مووچه‌ به‌رزبکاته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه‌”به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ دڵنیاکراینه‌وه‌که‌،مووچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانیش به‌پێی سیسته‌می نوێی مووچه‌ ده‌ستکاری ده‌کرێت.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌…

ڕونکرده‌وه‌یه‌ک له‌ فراکسیۆنی پارتی، ده‌رباره‌ی موچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانی

به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت توانی پێداچوونه‌وه‌ به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بکات و سیسته‌مێکی تازه‌ی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند،تا ڕاده‌یه‌کی باش هه‌وڵدرا،ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وت که‌م بکاته‌وه‌و مووچه‌ به‌رزبکاته‌وه‌.
به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێکه‌ ناڕه‌زایه‌تێکی ڕه‌وا،له‌لایه‌ن به‌ڕێزان له‌ یه‌که‌ی پاسه‌وانی هه‌بوو که‌،مووچه‌ی ئه‌وان ده‌ستکاری نه‌کراوه‌.
ئێمه له‌ فراکسیۆنی پارتی به‌ ووردی و جدی له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان،له‌ وه‌زارتی ناوخۆو دارایی و یه‌که‌ی پاسه‌وانی له‌سه‌ر خه‌ت بووین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.
به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ دڵنیاکراینه‌وه‌که‌،مووچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانیش به‌پێی سیسته‌می نوێی مووچه‌ ده‌ستکاری ده‌کرێت.
بۆیه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌،هه‌میشه‌ پشتیوانی داوا ڕه‌واکانی ئێوه‌وته‌واوی فه‌مانبه‌رانی کوردستان ده‌بین.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

٢٠١٨/٤/١٣

Back to top button