سه‌عدی پیره‌: هه‌رئه‌ندامێكی یه‌كێتی له‌سه‌ر لیستێكی تر بێت ده‌ری ده‌كه‌ین

پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا گوته‌بێژی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێت”حاکم قادر دەکرێتە بەرپرسی یەکێتی لە سنووری پاریزگای سلێمانی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”کاک لەتیف شێخ عومەر ماوەیەک تەندروستی جێگیر نەبوو و بۆ چارەسەر چووبوو کە گەڕایەوە گوتی بەمشێوەیە و لەکاتی هەڵبژاردن رەنگە توانای راپەڕاندنی کارەکانم نەبێت ، وەکو ئەندامێکی سەرکردایەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەم بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک پێم بسپێرن”.

هه‌ر له‌ كۆنفراسی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا پیره‌ راشی گه‌یاند”هەر ئەندامێکی سەرکردایەتی لەسەر لیستێکی دیکە کاندید چ لە کوردستان و چ لە عێراق لە ئەندامی سەرکردایەتی سڕ دەکرێت تاوەکو کاتی کۆنگرە، هه‌روه‌ها گوتیشی” بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن و تاوەکو 12ی5ی 2018 بەڕێز حاکم قادر بەرپرسیاریەتی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردن دەگرێتە ئەستۆ،  گوتیشی “ئەوانەی ئومێد لەسەر ئەوە دەبەستن کە یەکێتی لەناوخۆی بتەپێ و کۆتایی پێبێت ، دەبێت ئەو ئومێدەیان ببەنە گۆڕ ، رەنگە کورسییەک زۆر یان کەم بکەین بەهۆی زۆربوونی قەوارە سیاسییەکان بەڵام شتی دیکە نابێت”.

له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵایانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كوره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ دروست بووه‌ له‌باره‌ی بوونی به‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، سەعدی ئەحمەد پیرە گوتی: “بەیانی ئەگەر دەستبەکار بێت ، من دەستی دەگرم و دەیبەمە مەڵبەند ، پشتگیری دەکەم، هه‌ر له‌باره‌ی پرسیاری رۆژنامه‌وانان دا، كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردبوو ” پۆستی پارێزگایی كه‌ركووك و سه‌رۆككۆمار نادرێته‌وه‌ به‌ یه‌كێتی سه‌عدی پیره‌ ده‌لێـ”ئەوە خەونە و خەونێکی نابەجێیە”.

هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”کاک عومەر فەتاح بۆیە کراوەتە ئەندامی لیژنەکە چونکە ساڵانێکی زۆر بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن بووە ، کاک ئەرسەلان بایز لە هەموومان زیاتر بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن بووە و کاک حاکم قادریش بەرپرسێکی ئەمنی بووە و لە زۆربەی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە ئەندام بووە، ئەوانەی گومان دەکرێت کە بۆ لیستێکی دیکە کار بکەن بانگهێشت دەکرێن و لێیان دەپرسن ، ئەگەر گەیشتنە ئەو بڕوایە یان خۆیان قبوڵیانکرد بۆ لیستێکی دیکە کار دەکەن کۆتایی بە ئەندامێتییان دێت و ئەگەریش پێچەوانەکەی بوو دابەش دەکرێن و دەیانێرن بۆ ئەو شوێنانەی پێویستە کار بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتی بکەن”.

Back to top button