ئاڵا تاڵه‌بانی له‌یه‌كێتی دا ده‌ركرا
به‌گوێره‌ی بریاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ته‌واوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه له‌سه‌ر لیستی تر خۆیان هه‌ڵبژاردووه، ده‌رده‌كرێت، ئاڵا تاڵه‌بانی كه ناسراوه به ئاڵا ئه‌سه‌دی، له‌یه‌كێتی سڕ ده‌كرێت تا كۆنگره، چونكه ناوبراو له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌بی خۆی كاندید كردووه له به‌غدا”.
له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری لیستی تریان كردووه، له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی نه‌ماون، ده‌لێـ” مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی فەرمانی بە کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتی ئەوانە هیناوە کە ناوەکانیان بڵاو کراوەتەوە، جگە لەوەش ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی مەکتەبی ڕێکخستنن ده‌سته‌یه‌ك لەناو مەکتەبی سیاسی‌یان بۆ دارنراوە و کۆتایی بە ئەندامێتی ئەوانیش دێ، ئەو کەسانەی ئەندامی سەرکردایەتیشن چالاکی و کارەکانیان تا کۆنگرە سڕ دەکرێت: “له كۆنگره بڕیاری لەسەر دەدرێت”.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامان و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌لێـ”ئاڵا تاڵه‌بانی تا بەستنی کۆنگرەی یه‌كێـتى سڕ دەکرێت، چونکە کۆنگرە ئەوی هەڵبژاردووە و ئەبێ ئەویش ئەندامێتی لێ وەربگرێتەوە”.