روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: نهێنی مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێرش نه‌كردنه‌ سه‌ر سوریا ئاشكرا ده‌كات

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌واڵێكی دا رایگه‌یاندووه‌”ئه‌مریكا و وڵاتانى رۆژئاوا، ڕه‌نگه‌ له‌ كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یان دژ به‌ ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له‌ سووریا، په‌شیمان ببنه‌وه‌، به‌ڵام به‌مه‌رج، هه‌روه‌ها بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ڕووداوه‌كان دیكۆمێنت ده‌كات، ڕای گه‌یاندووه‌: “كاتێك ئه‌مریكا و وڵاتانى خۆرئاوا له‌ كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كه‌یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، گه‌ر ڕووسیا بتوانێت هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و حزبوڵاى لوبنانى و میلیشیاكانى تر له‌ كشانه‌وه‌یان له‌ خاكى سووریا، ڕازی بكات”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵی سی ئێن بی سێ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكیه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه‌،كه‌ واشنتۆن 8 ئامانجی له‌ سووریا دیاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆردوومانى بكات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بڵاو كردۆته‌وه‌، ئه‌و ئامانجانه‌ى دیاری كراون، بریتین له‌: دوو فڕۆكه‌خانه‌، ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه‌ی زانستى و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی چه‌كی كیمیاوى.

شایانی باسه‌ پێشتر ئاژانسه‌كانی جیهان بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مریكا بڕیارى داوه‌، گه‌وره‌ترین كه‌شتیگه‌لى ده‌ریایی و ئاسمانى له‌سه‌رده‌می جه‌نگی عێراقه‌وه‌ تائێستا، بۆ خۆئاماده‌كردنی هێرشه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى سه‌ر ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له‌ سووریا، بڵاوه‌ پێبكات.

Back to top button