هه‌شت شوێنی دیاری كرا‌و بۆ هێرش كردنه سه‌ر سوریا ئاشكرا بوو
كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی ئه‌مریكی بڵاویان كردۆته‌وه، كه واشنتۆن 8 ئامانجی له سووریا دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بۆردوومانى بكات، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، ئه‌و ئامانجانه‌ى دیاری كراون، بریتین له: دوو فڕۆكه‌خانه، ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه‌ی زانستى و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی چه‌كی كیمیاوى”.
میدیاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه ئه‌مریكیه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ورد ههێندنهوه بۆ دۆخه نوێیه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له توویتێكدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر ڕای گه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ دۆخی سووریا ده‌كه‌ین و به‌م نزیكانه بڕیارێك ده‌ده‌ین”.
شایانی باسه پێشتر روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، كه ئه‌مریكا به مه‌رج هێرشه‌كانی ئه‌نجام نادات ئه‌و مه‌رجانه‌ش بریتین له ده‌ركردنی ئێران له خاكی سوریا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.