به‌په‌له…هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر سووریا له لایه‌ن ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/4/2018، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.” كه بۆردومانەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانیی ئەنجام دراوە.”
له‌و باره‌وه، (جێیمس ماتیس) وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە.” كه بۆردومانەکە سێ بارەگای پەرەپێدانی چەکی کیمیاویی سووری لە دیمەشق گرتووەتەوە و 50 خولەک بەردەوام بوو، له كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یان له‌و پێگانه دراوه، له لایه‌ن هه‌رسێ ووڵاتی (ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا).
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، لەماوەی ئەو 50 خولەکەدا، 100 بۆ 120 مووشەک ئاراستەی ئەو سێ بارەگا سەربازییەی رژێمی سووریا کراون.
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه، (جەنەڕال جۆزێڤ دانفۆرد) سەرۆکی دەستەی هاوبەشی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە.” بۆردومانەکە لە سێ لێدان پێک هاتبوو، کە؛
– یەکەم بۆردومانی فرۆكه‌كان له سەنتەری لێکۆڵینەوە زانستییەکانی پەرەپێدان بە چەکی کیمیاوی لە ناوچەی بەرزەی دیموشق، گرتەوە.
– دووەم بۆردومانی فرۆكه‌كان له کۆگایەکی عەمبارکردنی چەکی کیمیاویی رژێمی سووریای لە رۆژئاوای حمس، گرتەوە.
– بۆردومانی سێیەمی فرۆكه‌كان له بارەگایەکی عەمبارکردنی ئەو کەلوپەلانەی گرتەوە، کە بۆ دروستکردنی چەکی کیمیاوی بەکاردێن و هەڵگیرابوون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ئەو لێدانە لەکاتێک دایە، کە چەند رۆژێکە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لێدان لە رژێمی سووریا دەکات، بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی هاووڵاتییانی خۆی.
https://www.facebook.com/KURDISTAN.CT/videos/961982587300257/