له‌یه‌ك كاتدا
هێرش محمد
رێكه‌وتنی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆران دوای ئه‌وه‌هات، كه ئێران شكستی هێنا له لادانی مه‌سعود بارزانی له سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی دوای ئاشكرابوونی نیه‌تی بارزانی له‌پارچه پارچه‌كردنی عێراق و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت و پارێزگای موسڵ وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌م رێكه‌وتنه دوو هێڵی گشتی یه‌كێك له‌ناوخۆی كوردستان و ئه‌وی دیكه‌ی له عێراق دیاریكرد، هه‌ردوو هێڵه‌كه‌ش به‌سه‌ر په‌رشتی و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ئێرانی نهخێشێنرا، كه بریتیه له شهقبوونێكی گه‌وره و له سلێمانیه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عبادی و هاتنه سه‌ر ته‌ختی مالكی كۆتایی دێت.
نیشانه‌كانی هێڵی دووه‌می رێكه‌وتنه‌كه به‌هاتنی مالكی و حه‌نان فه‌تلاوی به‌به‌رچاوی میدیاكان و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی گه‌وره‌ی یه‌كێتی و گۆڕان روونتر ده‌ركه‌وتن. به‌تایبه‌ت دوای لێك نزیك بوونه‌وی زیاتری نێوان فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و حزبی ده‌عوه‌ی مالكی.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانانه له‌ناوخۆی یه‌كێتیدا پێشهاتی نوێی دروست كرد، ئه‌وه‌بوو له‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵسوكه‌وتی تاك لایه‌نانه‌ی باڵێكی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی هێرۆخان، جێگرانی سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه، ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتیان راگه‌یاند. به‌مه‌ش زۆر دۆسیه‌ی گرنگ له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و باڵه ئاشكرابوو، وه‌كو به‌تانكه‌ر فرۆشتنی نه‌وت و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی گومرگه‌كان و له‌هه‌مووشی گرنگتر پێشنیاری بڕینی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن باڵی هێرۆوه وه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه هاتووه.
سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی نوێ له‌باره‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، به‌مانای ده‌رهێنانی سامانی كه‌ركوكه له ژێرده‌سه‌ڵاتی باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی، به‌تایبه‌ت كه بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ته‌نها و له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه نه‌وتی ئه‌و شاره‌ی به ئێران ده‌فرۆشت و به‌شێك له نه‌وته‌كه‌شی له چواچێوه‌ی رێكه‌وتنی سیاسی ده‌دایه پالاوتگه‌ی (كات) دوكان، كه مه‌حسوبه له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به پاڵپشتی ئه‌مریكیه‌كان و پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدرا.
ئه‌م رێكه‌وتنه نوێیه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له حكومه‌تی عه‌بادی و پارێزگاری كه‌ركوك بكات و داوای ده‌ست به‌جێ راگرتنی نه‌وتی شاره‌كه‌ی كرد. چه‌ند رۆژێكیش دوای ئه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك پێشنیارێكی نوێیان دایه په‌رله‌مانی عێراق بۆ چۆنیه‌تی گۆڕنی پارێزگاری ئه‌و شاره.
ئه‌گه‌رچی هێرۆخان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هێرۆ و مالكی به‌ته‌واوی یه‌كتری گرتنه‌وه له رووخاندنی حكومه‌تی عه‌بادی. لێره‌وه سێیه‌م وه‌زیری سیادی عێراق، دوای هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری، وشیار زێباری وه‌زیری دارایی كرایه ئامانج و توانیان له پۆسته‌كه‌ی دووری بخه‌نه‌وه، به‌مه‌ش له ئێستادا نیوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی رووخاوه و نیوه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی چۆڵه.
پرۆژه‌ی ئێران كه مالكی رێبه‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌كات به‌رامبه‌ر هاتنه‌وه سه‌رده‌سه‌ڵاته له داهاتوودا، له‌وه‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه كه ئیداره‌ی ئۆباما له‌و ماوه كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌ستی دایه بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، شكست پێ بێنێت. ئه‌مه‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنرێت به دواخستنی واده‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و دروست كردنی په‌شێوی زیاتر و رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی له رێگه‌ی ئیفلیج كردنی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوه‌خۆ و به‌رگری و دارایی. له ئێستاشدا مالكی به پاڵپشتی هه‌ره‌یه‌كه له گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو بووه له لاوازكردن و بێ ئیراده‌كردنی عه‌بادی و حكومه‌ته‌كه‌ی.
له‌دواترین هه‌نگاوه‌كانی هێڵی ئێرانی، بریتی بوو له پرۆژه‌یه‌كی ئابووری. رۆژی 25/9 له چوارچێوه‌ی پرۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق كرا، و پرۆژه‌كه پێشنیار ده‌كات هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم، كه مه‌به‌ست لێی سلێمانیه، داهاتی نه‌وتی خۆی راده‌ستی به‌غدا بكات ئه‌وا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ دابین ده‌كرێت. ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ته‌واوی گره‌نتی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی ده‌كات كه ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان جیاببنه‌وه ئه‌وا له‌لایه‌ن به‌غداوه مووچه و بوجه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت.
له ئێستادا پرۆژه‌كه‌ی ئێران نیوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بڕیوه و ته‌نها پێویستی به رۆژێكی دیاریكراو هه‌یه كه هه‌موو ئامانج و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پرۆژه‌كه‌ی له‌یه‌ك كاتدا بته‌قێنێته‌وه و به كرداره‌كی بیخاته واری جێ به‌جێ كردنه‌وه. یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان و بۆچوونی زۆرێك له چاودێرانی سیاسیشی له‌سه‌ره، بریتیه له 27/9 به‌تایبه‌ت ئه‌و رۆژه له‌هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی ناره‌زایه‌تی مامۆستایان دیاری كراوه.
رۆژی 27/9 نادڵنیایهكی زۆری به لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان داوه به‌تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری سلێمانی، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و گومانانه‌ی كه ره‌نگه خۆپیشاندانه‌كان به‌لارێ داببرێت و په‌شێوی و ئاژاوه‌ی لێبكه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرا، ئه‌وا به‌ته‌واوی سلێمانی به‌ره‌و شه‌ڕێكی سه‌ختی هێزه جیاوازه‌كان ده‌بات و ره‌نگه سه‌ربخات بۆ دروست بوونی جه‌نگی ئه‌هلیش له شاره‌كه. به‌مه‌ش ئێران سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به سه‌رقاڵكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌و پهشێویانهوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان له گرتنه‌وه‌ی موسڵ ئاسته‌نگی زۆریان بۆ دروست ده‌بێت و ره‌نگه مه‌رجی كۆتایی هێنان به پشێویه‌كانی سلێمانی، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ببێته تاكه مه‌رجی به‌شداری كردن له گرتنه‌وه‌ی موسل. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه حكومه‌تی عێراقی و هاوپه‌یمانان به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ببنه به‌شێك له كێشه‌كانی ئه‌و شاره.
له كۆتایدا ئێران خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت كه له‌یه‌ك كاتدا دوو یاری گه‌وره له عێراق بباته‌وه، یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كورستان، ئه‌ویش خۆی له دووبه‌ش بوون و جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌ولێر ده‌بینێـته‌وه. دووه‌میش شكستهێنانی پرۆژه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و به‌هه‌رێم كردنی ئه‌و شاره‌یه كه هاوكات شكسپێهێنانی پرۆژه‌ی سونه‌شه له عێراق.