ئه‌و ئازارانه‌ چین دووچاری‌ منداڵی‌ تازه‌ له‌دایك بوو ده‌بێت.؟

منداڵ له‌دوای‌ له‌دایك بوونییه‌وه‌ دووچاری‌ ئازار و غازات ده‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵام دایكان و باوكان هه‌ست به‌و ئازاره‌ ناكه‌ن كه‌ منداڵ توشی‌ ده‌بێت ، دیاره‌ هۆكاری‌ به‌رده‌وام گریانی‌ منداڵیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی‌ ئه‌م گرفتانه‌ تێدا.”

كۆرپه‌له‌ له‌ دوای‌ له‌دایك بوونی‌ توشی‌ ئه‌م ئازارانه‌ ده‌بێت :-

• توشی‌ ئازاری‌ ناوسكی‌ و هه‌ڵئاوسانی‌ و غازات ده‌بێته‌وه‌.

• ئازار و بێهێزبوونی‌ ماسولكه‌كانی‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زه‌حمه‌ت له‌دایك بوونی‌ كۆرپه‌له‌كه‌ .

• ڕه‌نگی‌ شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێت كه‌له‌دایك ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ڕه‌نگه‌ شینه‌ درێژه‌ی‌ كێشا ئه‌وا ئه‌و منداڵه‌ گرفته‌ سی‌ و دڵی‌ هه‌یه‌.

• ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ منداڵ دوای‌ له‌دایك بوونی‌ پێویست به‌ دوودڵی‌ دایكان و باوكان ناكات ، چونكه‌ بارێكی‌ ئاساییه‌ و وورده‌ وورده‌ هه‌ناسه‌دانی‌ باشتر ده‌بێت .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

Back to top button