پارتی وه‌ڵامی میدیا سێبه‌ره‌كانی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی رایگه‌یاندبوو، رۆژی 24/9/2016 لەگەڵ شاندێكی ئێرانی دانیشتووە و شاندە ئێرانییەكە بەڵێنیان پێداوە رێگەنەدەن بارەگاكانی پارتی رووبەڕووی مەترسی ببنەوە، مالپه‌ڕێكی سه‌ر به‌باڵی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د هه‌واڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری سه‌ركونسڵی ئێران ره‌تكردۆته‌وه‌.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی راگه‌یانراوێكی له‌و باره‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، لەبەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە “ئەو ماڵپەڕە لەسەر زاری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی دەنووسێت: بەڕێز جێگری سەکونسوڵ بە ئێمەی راگەیاندووە، کە ئەو دانیشتنە تەنها لەسەر ئاستی کەسی بوە و هیچ کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام نەداوە ئاگاداری خۆپیشاندانیش نین”.

ده‌قی راگه‌یانراوه‌كه‌:

14483680_1122136021199809_14923474_n

Back to top button