رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی میسی و تێكدانی مۆندیال ده‌كه‌ن.
ڕێكخراوى تیرۆریستی داعش چه‌ند پۆسته‌رێكى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایاندا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر ڕوسیا ده‌كات له‌كاتى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى جامى جیهانى ئه‌مساڵدا و هه‌وره‌ها باس له سه‌ر بڕینی میسی ده‌كه‌ن.”
سایتى ده‌یلى مه‌یلى بریتانى پۆسته‌ره‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه.” كه له یه‌كێك له پۆسته‌ره‌كاندا هه‌ڕه‌شه له ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكى ڕوسیا ده‌كه‌ن و به بێباوه‌ڕ ناویان بردووه و هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى موسوڵمانانى لێده‌كه‌ن و به بكوژى موسوڵمانان ناوى ده‌هێنن.
له پۆسته‌رێكى تردا لۆگۆى جامى جیهانى ڕوسیایان بۆ ساڵى 2018 پێوه‌كردووه و و چه‌كدارێكى داعش ده‌ستى له‌سه‌ر میسى داناوه و وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌نیازبێت سه‌رى ببڕێت، له پۆسته‌رێكى تریشدا میسى له زیندانێكى تاریكدایه و شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌دان به دهموچاوییهوهیه.
له وێنه‌یه‌كى تریشدا چه‌كدارێكى داعش كه چه‌كى كڵاشنیكۆفى به‌شانه‌وه‌یه و جانتایه‌كى پڕ له تى ئێن تى پێیه له شوێنێكى به‌رزه‌وه سه‌یرى یاریگایه‌ك ده‌كات له ڕوسیا وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌نیازبێت هێرش بكاته سه‌ر یاریگاكه و بیته‌قێنێته‌وه.