وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئۆپراسیۆنه‌كه‌مان كۆتاییهات.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ رایده‌گه‌ێنێت.” كه ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەمان لە سووریا کۆتایی هات.”
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى ده‌نگى ئه‌مريكا، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایده‌گه‌ێنێت.” كه ئەو ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەی لە دژی چەند شوێنێکی گرنگی رژێمی سووریا ئه‌نجامى دا، کۆتایی پـێهات و هەموو ئەو شوێنانەی دەسـتنیشانکرابوون وێرانکران.”
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه هیچ هەماهەنگیـیەک لەگەڵ رووسیا نەکراوە لە بارەی بۆردومانەکانەوە و تەنیا لە رێڕەوی فڕۆکە و مووشەکەکان ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو لە ئاسماندا لەگەڵ فڕۆکەکانی رووسیا پـێکدادان روونەدات.”
بەپـێی وەزارەتەکە کارگەیەکی دروستکردنی گازی سارین لە حومس و ناوەندێکی تۆژینەوەی چەکی کیمیایی لە دیمەشق کرابوونە ئامانج.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکرێت ئەو بڕە تەقەمەنیـیەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ بەکارهاتبوو دوو هێندەی ئەو تەقەمەنیـیانە بووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی ساڵی رابردوودا بەکارهاتبوو.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كاتژمێری 4ی به‌ره‌به‌یان هه‌ر ی ووڵاتی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هێرشی مووشه‌كییان كرده سه‌ر ناوه‌ندی كیمیاییه‌كانی سوریا و بۆردومانیان كرد.”