ئومێد خۆشناو په‌یامێك ئاڕساتهی سه‌رجه‌م كادیر و ئه‌ندام و دۆست و لاینگرانی پارتی ده‌كات.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان له په‌یامێكدا ئه‌ندام و دۆست و لاینگرانی پارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه وا چه‌ندین گروپی هاككه‌ر و قین له دڵ درووستبوون بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كادر و دۆست و ئه‌ندامانی پارتی هاك بكه‌ن و له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناشرینیان بكه‌ن.”
له‌و باره‌وه، (ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، له هەژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندوه” به‌پێی زانیاری دروست، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن گرووپێكى هاكه‌ر له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه ئاماده كراون و ئه‌مشه‌و ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه ته‌ركیزیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى كادیرانى پارتى ده‌بێت”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه.” هه‌مان لایه‌ن ده‌یان په‌یج و ئه‌كاونتى به‌ناوى خوازراوه‌وه ئاماده كردووه تا هه‌ڵمه‌تێكى ناشیرینى دوور له به‌هاكانى سیاسی و دیموكراسی بكه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌ڤاڵانى پارتیمان ئاگادار بن و هه‌رچی توانا هه‌یه بیخه‌نه‌گه‌ڕ”.
شه‌وى ڕابردوو هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌ستیپێكرد، بڕیاره دره‌نگانى ئه‌مشه‌و 15/4/2018 هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكات.