به‌ به‌ڵگه‌… به‌رهه‌م ساڵح و گه‌نده‌ڵی دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاون.

به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی كه‌ چاودێر نویز بڵاویكردۆته‌وه‌، هاتووه‌.” كه‌ به‌رهه‌م ساڵح داوا له‌ حكومه‌تی كوردستان ده‌كات نووسراوی خانه‌نشین بوونی له‌ به‌غدا بۆ بكه‌ن.”

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ رێككه‌وتی 30/8/2016ی پێوه‌یه‌، به‌رهه‌م ساڵح كه‌ ئێستا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسیه‌ له‌ كوردستان و خۆی به‌ پاكترین سیاسی داده‌نێت له‌ كاتێكدا هه‌رچی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ هه‌یه‌ له‌ كاتی سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر پشكی  یه‌كێتی ناوبراو ئه‌نجامیداوه‌، له‌ ئێستاشدا به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامیه‌ كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌رهه‌م ساڵح داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پشتگیری بكه‌ن تا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ خانه‌نشین بكرێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” به‌رهه‌م ساڵح له‌ پێشوودا جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) بوو، پاشان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ و حزبێكی نوێی درووستكرد و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌ سه‌رده‌می حكومڕانی خۆیدا له‌ هه‌رێم كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو، پاشكه‌وت كرد و له‌ حزبه‌ نوێكه‌ی سه‌رفكرد و كه‌ناڵی میدیایی خه‌ندانی پێ دامه‌زراند، و له‌ ئێستاشدا له‌ نێوان به‌رهه‌م ساڵح و سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی ناكۆكی قوڵ هه‌یه‌ و رۆژانه‌ یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ گه‌نده‌ڵی و كاری خراپ له‌ پێشوو و ئێستادا و له‌ لێدوانێكی نوێشدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) هه‌رچی گه‌نده‌ڵی و كاری خراپی به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه‌ له‌ نێو یه‌كێتی و له‌ كاتی سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا كرد و كردی به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی بۆ رووخانی ژێرخانی حكومه‌تی هه‌رێم و درووستكردنی كێشه‌ی گه‌وره‌ له‌ نێو یه‌كێتی.

ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌:-

Back to top button