یه‌كگرتوو بۆ عه‌لی باپیر: له‌به‌ر برایه‌تی ئیسلامی هیچ وه‌ڵامێكت ناده‌ینه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیر ده‌ده‌نه‌وه و رایده‌گه‌ێنن.” كه له به‌ر برایه‌تی ئیسلامی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هیچ وه‌ڵامێكمان بۆت نابێ.”
له كۆڕێكی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ڵه‌بجه، ناوبراو سه‌باره‌ت به كاری هاوبه‌شی ئیسلامی هێرشی توندی كرده سه‌ر، یه‌كگرتوی ئیسلامی و به تێكدانی ئه‌و به‌ره‌یه‌یی دانا و چه‌ندین قسه‌ی تری گوت، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌نجومه‌نی سیاسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه و قسه‌كانی ناوبراوی به درۆ خسته‌وه.”
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان:-
جه‌ماوه‌ری ئیسلامخوازانی كوردستان و هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌باره‌ت به هه‌ندێ لێدوانی به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسسلامی له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی كاری هاوبه‌شی ئیسلایهوه.
ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له پێناو پارێزگاریكردن له برایه‌تی ئیسلامی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هیچ وه‌ڵام و رهتدانهوهیهكمان نابێت.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
14/4/2018