دواین زانیاری لهبارهی ههڵوێستی رووسیا لهبارهی هێرشی سهر سوریا
دواجار دۆناڵد تڕەمپ وتەکانی کردە كردار و لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق و زیانێکی زۆریان بە ڕژێمی سووریا گەیاند.
روسیا کە چەندین جار دژی لێدانی سوریا مافی ڤیتۆی بەکارھێنا نەیتوانی رێگری لەو هێرشە بگرێت و تەنانەت لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە کرد كە تەنانەت ئامادەنەبوون بنکە دژە ئاسمانیەکانیان دژی فڕۆکە هێرش کارەکان بەکار بهێنن.
هەر تایبەت بەو هێرشانە سەرۆکی پارلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند کە ڕژێمی سوریا و هاوکارەکانی چیتر بۆیان ناچێتە سەر کە بەردەوام بن لە کاری نامرۆڤانە و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەو ڕووەوە هەنگاوی پێویست دەنێت