فەرەنسا:هێرشەکان یاسایین

 
دوای بەشداری کردنی لە هێرشی ئاسمانی بۆ لێدانی بنکەی چەکە کۆکوژەکانی سوریا،فەرەنسا دڵنیایی دەدات لە یاسای بونی ئەو هێرشە.
 
جان دی لۆریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان جەختی لە بەشداری وڵاتەکەی لەو هێرشانەو ئەوەشی بە پاراستنی یاساو سەقامگیرکردنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوبرد.
 
تایبەت بە یاسایی بوونی هێرشەکان،لۆریان بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی ڕوسەکانی دایەوەو وتی ئەوانەی پێیان وایە ئەم هەنگاوە نایاساییە با چاو بە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بخشێننەوە.
Back to top button