گۆڕان ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به‌یه‌كێتی ده‌كات كارێكی خراپه
حه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵح و كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی به‌میدیاكانی ناوه‌خۆی راگه‌یاندووه، به‌رهه‌م ساڵح جه‌زره‌به‌یه‌كی خراپ به‌یه‌كێتی ده‌دات، به‌جۆڕێك یه‌كێتی ته‌واو بچووك ده‌كاته‌وه، له‌باره‌ی كاركردنی خه‌ڵكیش له‌ناو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌لێـ” هه‌ركه‌سێك ئازاده بچێت كار بۆ قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بكات”.
هه‌ر له باره‌ی بردنی ده‌نگی گۆڕان و كادیرانی گۆڕان له‌لایان به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ده‌شلێـ”بزووتنەوەی گۆڕان، وەک لایەنێکی سیاسی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لیستێکی سەربەخۆی ھەیە، بۆیە لە ڕووی یاساییەوە ناکرێت ھیچ کەسێک لەناو بزووتنەوەکەی ئێمەدا دەنگ بە لایەنێکی ئاسایی بدات، یاخود ئیش و کار بۆ قەوارەیەکی سیاسی بکات، ھیچ لایەنێکی سیاسییش ئەوە قبووڵ ناکات،گوتیشی “ھەر کەسێک لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا ئیش بۆ قەوارەکەی بەرھەم ساڵح بکات، ئێمە ئاگاداری دەکەینەوە و پێی دەڵێین دروشەمەکانی ئێمە بەکار مەھێنە و بۆ خۆت ئازادی ئیشوکار بۆ کام لایەنی سیاسی دەکەیت، چونکە ئێمە نامانەوێ دڵی ھیچ کەسێک لە خۆمان زوویر بکەین”.
پێش واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌نێوان، حزبه‌كانی” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی و حزبه‌كه‌ی شاسوار و به‌رهه‌م ساڵح” ده‌ستی پێكردووه، رۆژانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر و چاویان له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كتره”.
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان ده‌شلێـ” بەشێوەیەک لە شێوەکان جیاوازیەکی زۆری ھەیە لەچاو ھەڵبژاردنەکانی پێشوو، چونکە ئێستە لیستی نوێ دروست بووە، بێگومان قەوارەکەی بەرھەم ساڵح، جەزرەبەیەکی خراپ لە یەکێتی دەدات، بەجۆرێک ئەو حزبە بچوک دەکاتەوە، چونکە بەرھەم ساڵح ماوەیەکی زۆر جێگری سکرتێری گشتی بووە ماوەیەکیش سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە، بۆیە بەرھەم ساڵح بەھۆی ئەم ھەڵبژادنەوە، یەکێتیی تەواو بچوک دەکاتەوە، له‌باره‌ی بردنی ده‌نگه‌كانی گۆڕانیش له‌لایان نه‌وه‌ی نوێی شاسوار ئه‌و به‌رپرسه ده‌لێـ” لیستی نوێی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی لایانه‌كان دروست ده‌كات”.