به‌رپرسێكی پارتی نهێنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانیه‌كانی كوردستان و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت” گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی دروست نه‌بێت، به هۆی نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ئه‌مه وای كردووه هه‌ندێك ساردی دروست بێت و قه‌ناعه‌تمان وایه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ڕوو ده‌ده‌ن و زه‌مینه زیاتر ده‌ره‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌ك نزیك بینه‌وه و گرفته‌كان به دیالۆگێكی جددیتر چاره‌سه‌ر بكرێن.”
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی به ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه”ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقه و بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و به‌رژوه‌ندیی حیزبی نه‌بێت، ڕه‌نگه له چوارچێوه‌ی نهێنیدا باس بكرێن نه‌ك له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه‌كاندا، ئه‌گه‌رنا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و نه‌وه‌ستاون.”
له كۆتایشدا به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ده‌شلێـ”مافێكی ده‌ستووری خۆمانه به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بكات و ئه‌گه‌ر تا ئێستاش نه‌یناردووه پێشێلكاریی مافی خه‌ڵكی كوردستانه و به پێی ئه‌و په‌یامانه‌ی به‌غدا هه‌یه‌تی ئاماده‌یە به‌رده‌وام بێت له ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چین و چاره‌نووسی عێراق و هاوپه‌یمانه‌تیی ئێمه‌ش و ئایندهی حکوومەتی عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه بەوەی کە چه‌ند دێنه پێشه‌وه بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌مه په‌یامێكه بۆ ئه‌وان ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی نه‌كه‌ن به زیانی ئه‌وان ده‌شكێته‌وه و ته‌واو ده‌بێت.”