کێ دەبێتە خاوەنی سووریا؟..تێگەیشتنێکی ئاسان!!

تەنیا کوردی

(بۆچی ئیسرائیل نەیهێشت هێرشی سەربازی بکرێتە سەر سووریا؟ ئەمەریکا و رووسیا چۆن رێککەوتوون؟ چی بەسەر ئێران دێ؟)..لەگەڵم بن
(١)
سووریا ئێستا بە تەواوەتی لە سلکی هەواڵگرییەوە تا سلکی سەربازیی و بڕیار، هێندەی لە دەستی ئێراندایە هێندە لە دەستی بەشار ئەسەد و رووسیادا نییە، ئێران خاوەنی ١٢ هەزار میلیشایە لە سووریادا، خاوەنی بڕیاری یەکلاکەرەوەیە، زیاتر لە ٣٠ ملیار دۆلاری لە سووریا خەرجکردووە و نزیکەی ٢ هەزار سەرباز و میلیشیای ئینتمای ئێرانی لە سووریادا کوژراون، ئەو جۆرە دەسەڵاتە رەهایەی ئێران لە سووریادا لەلایەن پووتین و ترامپ سێرەی لێگیراوە و لە کۆتایی بابەتەکەدا لێی تێدەگەن چۆن؟
(٢)
ئیسرائیل هێرشی سەر سووریای سنووردار کرد، جۆن بۆڵتن کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکایە و نیکی هەیلی وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هەردووکیان لە لۆبی ئیسرائیلی لەو شوێنەدا دانراون، تا دواسات لەگەڵ ئەوەدابوون کە دەبێ بە گورزی سەربازی لە سووریا بدرێ، دواجار لە ساتەوەختی کۆتاییدا هەردووکیان لەلایەن ئیسرائیلەوە هۆشداریان پێدرا کە گورزەکە بگۆڕدرێ بۆ لێدانی ئاسمانی و گورزی مووشەکی. ئەوەی رژێمی بەشار ئەسەدی لە دەسەڵات هێشتووەتەوە ئیسرائیلە، چونکە بەرگرییەکی سەرسەختی لە لۆبی دەولی لێ دەکات و تا ئێستایش بەو هۆیەوە سنووری ئیسرائیل سەقامگیرە، بۆیە ئیسرائیل لە دواساتدا هۆشداری ئەوەی دا کە روخانی رژێمی ئەسەد لە ئێستادا دەبێتە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل و هێشتا ئۆپۆزسیۆنی ئینمتا ئیسرائیلی و عەرەبی و رۆژئاوایی بۆ حوکمدانی سووریا ئامادە نین و هەر هێرشێکی سەربازی لە مەودوا دووردا دەچێتە خزمەتی ئێرانەوە.
(٣)
پووتین و ترامپ لە ئاستی سلکی سەربازیی ئەمجارە سیناریۆکەیان داڕشت، وەزارەتی دەرەوەی هەردوو ولات لە دەرەوەی هێڵدابوو، هەردوولا لە مەودوا دووردا براوەبوون، ئەمەریکا بە راکێشانی فەرەنسا و بەریتانیا بۆ نێو هاوکێشەکە و بچووککردنەوەی مەودوای پاوانخوازی ئێران لە سووریادا بۆ وەدرەنانیان و بەدەستهێنانی متمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، هاوکات رووسیایش بۆ کەمکردنەوەی نفووزی ئێران لە مەودا دووردا و مانەوەی بە وەک جەمسەرێک لە سووریادا سوود مەند دەبێ.

(٤)
ئۆپۆزسیۆنی سووریا متمانەی زیاتری وەرگرت کە لە مەودوا رەنگە کاری یەکەمیان رووبەڕووی بوونەوەی میلیشیای ئێران بێ، ئەگەر لە ئاستانا و جنێف بە زووی چارەیەکی دیپلۆماسی بۆ سووریا دانەنرێ و خشتەیەکی زەمەنی بۆ حوکمڕانی سووریا نەدۆزرێتەوە ئەوا جەنگی سووریا لە نێوخۆیدا درێژدەبێ، لە مەودوا دووردا ئەگەر ئێران پاشەکشە نەکات لە سووریادا ئەوا هەردوو جەمسەری رووسیا و ئەمەریکا بۆ وەدەرنانی ئێران هاوڕان و رەنگە بە رێگەی ئۆپۆزسیۆن یان هەر سیناریۆیەکی دیکەبێ، پاشەکشە بە ئێران بکەن.
(٥)
سووریا بەرەو چارەنووسی یەکلاکەرەوە دەچێ، هەمیشە مانەوەی ئەسەد لە ئێستادا بیانوویەکە بۆ مانەوەی رووسیا و ئەمەریکا لە سووریادا، مەرجی کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا بریتییە لە هاتەژوورەوەی فەرەنسا بۆ سووریا و هەروەها دانانی ناوچەیەکی دژەفڕین بۆ ئۆپۆزسیۆنی سووریا، چەند زۆنێک دەبێ لە سووریادا یەکلا بکرێتەوە و ئیدی رووسیا لە زۆنی خۆی و ئەمەریکا لە زۆنێکی دیکە و وڵاتانی رۆژئاوایش لە زۆنێکی دیکەوە سوود مەند دەبن. ئەو بژاردەیە لە رۆژانی دەبێ کاری لەسەر دەکرێ و بەڵام لە مەودوا دووردا دەچێتە رۆژەڤەوە، ئەوەی کە لە داهاتوودا دەبێ لە سووریا زەرەمەندبێ، ئێران دەبێ.

Back to top button