ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی كورد ده‌كات
له هه‌ژماری فه‌رمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك( كونسووڵی ئه‌مریكا) له هه‌ولێر، په‌یامێك ئاراسته‌ی كوردستان ده‌كات و رایدهگهێنێت،ئه‌مڕۆ ساڵیادی ئه‌نجامدانی شاڵاوی قێزه‌ونی ئه‌نفاله دژ به گه‌لی كورد له عێراق، ڕژێمی پێشوو په‌لاماره‌كه‌ی له‌ژێر ناوی پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا ئه‌نجامدا كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كوردی عێراقی بێ‌تاوان كوژران و بریندار‌و كه‌م ئه‌ندام بوون و هه‌روه‌ها ئاواره‌بوون”.
ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 14ی 4ی 2018 به بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، كۆنسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر راشی گه‌یاندووه”ئه‌مڕۆ به خه‌مباریه‌كی زۆره‌وه یادی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه بێتاوانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له پڕۆسه‌ی دڕندانه‌ی ئه‌نفالدا تیاچوون، له‌كاتێكدا كه به‌رده‌وامین له هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانمان بۆ ڕێگرتن له كاره‌ساتی له‌م شێوه‌یه له داهاتوودا هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له داهاتوویه‌كی سه‌قامگیر و دیموكراتوو و گه‌شه‌سه‌ندوو له ڕووی ئابوریه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان”.
ئه‌مرۆ 14ی 4ی 2018 ساڵیادی تاوانی بهنادناوی ئه‌نفال له‌لایان رژێمی پێشووی عێراق دژ به گه‌لی كوردستان ده‌ستی پێكردوو، له ئه‌نجامدا 182 هه‌زار كه‌س له شاڵاوی ئه‌نفال شه‌هید بوون”.