بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت پێ بگرێت پێویسته‌ ئه‌م سێ رێنماییه‌ جێ به‌جێبكه‌یت.

زۆربه‌ی‌ دایكان و باوكان گرفتی‌ دواكه‌وتنی‌”پێ‌ گرتن”ی‌ منداڵیان هه‌یه‌ ، پێویسته‌ منداڵ له‌ دوای‌ شه‌ش مانگییه‌وه‌ هه‌وڵی‌ له‌گه‌ڵ بدرێت بۆ هه‌ستانه‌ سه‌ر پێی‌ خۆی‌ و وورده‌ وورده‌ قاچه‌كانی‌ بجوڵێت.”

سێ‌ ڕێنمایی‌ یارمه‌تی‌ زوو پێ‌ گرتنی‌ منداڵ ده‌دات :-

• پێویسته‌ ڕۆژانه‌ بۆ چه‌ند خوله‌كێك منداڵ بخرێته‌ به‌ر خۆر ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین “دی‌” كه‌ ئێسك پته‌و ده‌كات .

• منداڵ بۆ به‌هێز بوونی‌ ئێسكه‌كانی‌ پێویستی‌ به‌ ڤیتامین “دی‌” هه‌یه‌ واته‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ پێ‌ بدرێت كه‌ ڤیتامین “دی‌” تێدایه‌ ، وه‌كو (ماسی‌ و په‌نییر و شیر و هێلكه‌ و قارچك و به‌رهه‌مه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ).

• له‌دوای‌ شه‌ش مانگییه‌وه‌ دایكان و باوكان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن منداڵه‌كانیان بجوڵێنن و نه‌هێڵن زۆر دانیشن و ده‌ستیان بگرن تاوه‌كو وورده‌ وورده‌ بتوانن له‌سه‌ر پێ‌ بوه‌ستن.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌

Back to top button