ئه‌مڕۆ مووچه به سیسته‌می نوێ به‌سه‌ر ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته دابه‌شده‌كرێت.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه، لیستێكی نوێی مووچه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندرا، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكرێت.”
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەینێت ئه‌مڕۆ یەك شەممە 15/4/2018، مووچه‌ی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته دابه‌شده‌كرێت و پاشان، له رۆژانی داهاتوو، دابه‌شكردنی مووچه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌سته‌كانی تر به‌رده‌وامی ده‌بێت.”
وه‌زاره‌ته‌مان بریتین له:-
1_مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەشدەكرێت.
2_مووچەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دابەشدەكرێت.
تێبینی/ دوای گەیشتنی بڕە پارەی بەغدا مووچەی سەرجەم شوێنەكانی تر دابەشدەكرێت بە پێی سیستەمی نوێی مووچە.