كیژان ئیبراهیم چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی به‌ جلی ئاڵتوونی بڵاوكرده‌وه‌.

خانمە هونه‌رمه‌ندی کورد و شاری سلێمانی، (کیژان ئیبراهیم) نوێترین وێنەکانی خۆی به‌ جلی ئاڵتوونی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و عاشقانی به‌ وێنه‌ی نوێی خۆی به‌و جل و به‌رگانه‌ ئاشنا ده‌كات.”

له‌و باره‌وه‌ بریاڕ وایه‌، خاتوونی هونه‌رمه‌ند، کیژان ئەلبومە نوێیەکەی بڵاوبکاتەوە لەم  بارەیەوە ڕایگەیاندووە: تەنیام 2018 لە 11 تراک پێکهاتووە لە 2016وە دەستمان کردووە بە تۆمارکردنی بەرهەمەکان، بەرهەمەکان پێکهاتوون لە گۆرانی بۆ دایک و باوک و کوردستان و خۆشەویستی و دوبارە کردنەوەی گۆرانییەکی کۆن بۆ ئەوکەسانەی ئارەزووی گۆرانییە کۆنەکان ئەکەن و هەروها دوبارەکردنەوەی گۆرانییەکی کرمانجی.

كیژان له‌و باره‌وه‌ گوتوویه‌تی.” كه‌ جیاوازی ئەم ئەلبومە ئەوەیە کاری دابەشکردنی گۆرانییەکان لە لایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ کراوە موزیکەکان لەلایەن ژەنیاری بەتوانای کوردو ئێرانی و تورکەوە ژەندراوە.

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كوردستان، كیژان ئه‌وه‌شی باسكردووه‌.” كه‌ ستایلی موزیک بەشێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانەیە هەروەها شیعر و ئاوازو دابەشکردنەکان هەمچەشنن، بەهیوام جێی ڕەزامەندی هەموو لایەک بێت بەمزوانە بڵاوئەبێتەوە.”

Back to top button