فراكسیۆنی پارتی جارێكی تر داوا دهكات پرۆژه یاسایی چاكسازی تێپهرێنرێت
پاش ئهوهی پرۆژه یاسایی چاكسازی گهرێنرایهوه پهرلهمان، فراكسیۆنی پارتی پێداگره لهسهر تێپهراندن و ههموواری فهقهرهی پله تایبهتهكان، تێپهراندنی یاساكه بۆ نههێشتنی پاشهكهوتی مووچه، ئهمهش لهكاتێكدایه كه وابریاره سبەینێ لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببنەوە و پەرلەمانتارێكی پارتییش داوا دەكات بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، پڕۆژەیاسای چاكسازی هەرچی زووترە تێپەڕێندرێت”.
ڤەمان فەیسەڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه”لە دواكۆبوونەوەدا، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و فڕاكسیۆنەكان، گەییشتینە ئەو بڕیارەی كە لەگەڵ حكوومەتدا كۆ ببینەوە و بە باشتربوونی ڕەوشی حكوومەت، دەتوانێت یاسای عێراق جێبەجێ بكات، كە بڕیار وایە بەیانی دووشەممە حكوومەت و سەرۆكایەتیی پەرلەمان، لەگەڵ هەر دوو لیژنەی یاسای و دارایی لەسەر پڕۆژەی چاكسازی كۆ ببنەوە”.
ههر لهو بارهیهوه یهكێتی و گۆڕان یهكتر تۆمهتبار دهكهن به رێگری كردن له تێپهراندنی پرۆژه یاسایی چاكسازی و له تۆڕه كۆمهلایهتیهكان، پهیچ و میدیا فهرمیهكانی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەکخستنی دەرکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی تۆمەتبار دەکات، سەرکردەیەکی یەکێتیش ڕەتی دەکاتەوە و داوا لە گۆڕان دەکات، موزایەدەی سیاسی،یان بەسەرەوە نەکەن، پێگە و هەژمارەکانی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەهۆی ئەوەی یاسای چاکسازیی مووچە و خانەنشینی، دەبێتە هۆی بڕینی مووچەی دەیان هەزار کادیر و ئەندامی یەکێتی، فراکسیۆنی یەکێتی دژی دەرکردنی یاسای چاکسازییە”.
لهبهرامبهردا ئاسۆس عەلی، لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگهیاندووه “ھیچ کات یەکێتی ھۆکاری ئەوە نەبووە کە پڕۆژە یاسای چاکسازی تێپەڕێندرێت، بەپێچەوانەوە ئەو پڕۆژانەی کە پێیان دەگوترێت پڕۆژە یاسای چاکسازی لەنێو پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، یەکێتی خاوەنی بووە، ئەوەشی ڕوون کردەوە، بەپێی بڕیاری مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبەکەی، لە ھەر کۆبوونەویەکدا پێویست بووبێت کە حکوومەت تێیدا بەشدار بێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا جێگری سەرۆکی حکوومەت بەشداری کردووە. بۆیە پێیوایە، تیمی یەکێتی دەتوانێ چاکسازی بکات، نەوەکوو خەڵکی دیکە بێت و موزایەدەمان بەسەرەوە بکات”.
پڕۆژەیاسای چاكسازی لە مووچە، خانەنشینی و دەرماڵەكاندا، لە 24 ماددە پێك هاتووە، كە بە پەسندكردنی مانگانە نزیكەی 150 ملیار دینار بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە، بە دووبارە پەسندكردنیشی لە پەرلەمان حكوومەت رایگەیاندووە، پاشەكەوتی مووچە نامێنێت.
ههروهها ڤەمان فەیسەڵ ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لهسهر فراكسیۆنی پارتی دهشلێـ” “هەڵوێستی ئێمە وەكو فڕاكسیۆنی پارتی ئەوەیە، كە بە هەر شێوەیەك بێت ئەو پڕۆژەیاسایە بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بە زووترین كات پەسەند بكرێت، جا بە هەر شێوەیەك بێت، بۆیە دەبێت پێش هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەی مووچەخۆران لە پاشەكەوتی مووچە ڕزگار بن، بۆیە هەڵوێستی فڕاكسیۆنی پارتی، هەڵوێستێكی نەگۆڕە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لەگەڵ ئەوەی پەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان، هیچ پەیوەندییەكی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە نییە”.