یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كورد چاو و دڵیان لای سروه و ئاڵا ئه‌سه‌دیه

پاش بریاری ده‌ركردنی هه‌ردوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان و یه‌كێتی( سروه عه‌بدولواحی و ئاڵا ئه‌سه‌دی) سه‌رچاوه‌یه‌ك نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، هه‌ردوو حزب راستگۆ نین له به‌رامبه‌ر ( ئاڵا و سروه) له به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كورد ده‌یانه‌وێت ده‌نگ بێنن و دواجار بچنه‌وه ناو فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سلێمانی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، یه‌كێتی و گۆڕان بۆیه هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ( سروه عه‌بدلواحید و ئاڵا ئه‌سه‌دی) یان ده‌ركردووه، چونكه ده‌یانه‌وێت، له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كورد له‌لایان ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌نگی عه‌ره‌به‌كانیش كۆبكه‌نه‌وه، دوایش بچنه‌وه ناو فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق”.
ئاڵا ئه‌سه‌دی و سروه عه‌بدولواجید، دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی ( یه‌كێتی و گۆڕان) بوون كه له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كردنی كوردستان و كورد پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان له‌ناو شه‌قامی عه‌ره‌بی بۆخۆیان دروست كردووه له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌و دژایه‌تیه كه له‌رابردوو دژی كوردستان كردوویانه، ده‌نگی عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌ر لیسته جیاوازه‌كان ببه‌ن، پاشانیش بگه‌رێنه‌وه بۆ ناو فراكسیۆنه‌كانیان له‌په‌رله‌مانی عێراق”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی مانه‌وه‌ی سروه و ئاڵا له به‌غدا و كار كردن بۆ لیسته‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كورد وای له‌یه‌كێتی و گۆڕان كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی كات و له میدیاكاندا ئه‌وها بڵاو بكه‌نه‌وه كه ده‌ركراون، به‌ڵام دوایش له‌ناو په‌رله‌ماندا بچنه‌وه نێو فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی، بۆیه ئه‌و دوو حزبه چاویان له ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌شه كه له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كورد بۆ ئاڵا و سروه كۆده‌بێته‌وه، له‌ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ژێر ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵ و دروشمی جیاواز ده‌یانه‌وێت ده‌نگی كورد كۆبكه‌نه‌وه و له‌وڵاش له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی كورد ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه”.