جگه له پارتی و یه‌كگرتوو، حزبه‌كانی تر هیچ دروشمێكیان نه‌ماوه بانگه‌شه‌ی پێ بكه‌ن
چوار ساڵی ئارامیهكهی نه‌وشێروان مسته‌فا و گۆڕان چوار ساڵی پر له قه‌یران و نه‌هامه‌تی بوو كه وای كرد گه‌لی كوردستان دووچاری زۆر ناخۆشی ببێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ئێستادا خه‌ڵكی كوردستان له چوارچێوه‌ی مه‌رجداری خیانه‌تی و به‌هێزكردنی رۆڵی به‌غدا و لاوازی كردنی هه‌رێمی كوردستان دا ده‌گوزه‌رێت، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه جگه له پارتی و یه‌كگرتوو، هیچ لایانێك ناتوانێت له‌ژێر ناوی هیچ دروشمێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، چونكه له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌و هێزانه دژی هه‌موو شتێكی كوردستان بوونه”.
كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كێتی، حزبه‌كانی تریش كه له‌ئێستادا بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، له چوارساڵی رابردوو هه‌موو ئه‌و دورشمانهیان دۆراندووه، ( چاكسازی و نه‌ته‌وه‌ی و رێزگرتن له‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و پاراستن و به‌هێز كردنی كوردستان) هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌یان دۆراندووه”.
دروشمی نه‌ته‌وه‌ی له‌ئێستادا بۆ ئه‌و سێ حزبه جێگای گاڵته‌جاری خه‌ڵكی كوردستانه، چونكه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ حشدی و هاوشانی حشدی رووماڵی له‌ناو بردنی كوردستانیان ده‌كردوو به مانشێت و هه‌واڵی به‌په‌ڵه كه‌وتنی هه‌ولێریان بڵاو ده‌كرده‌وه”.
دروشمی چاكسازی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 مانگه پرۆژه‌ی چاكسازی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایان ئه‌و حزبانه‌وه رێگری لێده‌كرێت، رێگا به تێپه‌ربوونی نادرێت، ئه‌مه سه‌ره‌رایی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر مووچه‌ی هاوڵاتیان و مووچه خۆڕانی كوردسان كه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن به‌غدا ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ش له‌سه‌ر كوردستان ببرێت”.
دروشمی ماف و ئازادیه‌كان و بنه‌ماكانی دیموكراسی، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌ك ته‌نها خیانه‌تیان كرد له گه‌لی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵكو خه‌ڵك و خاك و ئاوی خه‌ڵكیان خسته ژێر ده‌ستی میلیشیاكان، به‌مه‌ش بنه‌مایی تێگه‌یشتنیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤیان بۆ خه‌ڵك روونكرده‌وه، كه هیچ كات باوه‌ریان به مافی مرۆڤ نیه، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی ریفراندۆم و هه‌وڵی سوككردنی پرۆسه‌كه‌شیان دا كه باشتر و چاكترین جۆڕ دیموكراسی جیهانیه كه رای گشتی له ریفراندۆم دا بۆچوون ده‌دات”.
ئازادی كه له‌بنه‌ره‌تدا تێكه‌ڵیه‌كی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریه بۆ مرۆڤ ئه‌مان ئه‌مه‌شیان له‌خه‌ڵك كردۆته خاڵی ره‌ش به‌رده‌وام دژایه‌تی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ن”.