سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك كه گوتی كه‌ركووك ئارامه باس له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئێستای لیستی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، كه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌یگوت كه‌ركووك ئارامه، ده‌لێـ” دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر، یاسا لە کەرکووک جێبەجێ نەکراوە و مەحاڵە کورد ئەمجارە بتوانێ لەو پارێزگایە کورسییەکانی پێشووی بێنێتەوە”.
به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایان”بافل و لاهور و ئاراس و ئاڵا” چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌م شاره به‌هاوكاری میدیایی كۆمه‌ڵ و گۆڕان و به‌رهه‌م ساڵح كه‌ركووك فرۆشرا و پاشان له‌لایان میلیشیاكان كه‌سێكی ره‌گه‌ز په‌رستی عه‌ره‌ب كرایه پارێزگار و دۆخی شاره‌كه رۆژ دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه چاوه‌روانی پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی كورد بكرێت”.
محه‌مه‌د عوسمان سه‌رۆكی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی لیستی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی دا بۆ میدیاكان باس له‌هۆكاری پاشه‌كشه‌ی خۆی ده‌كات له‌سه‌رۆكی لیستی و رایدهگهێنێت”بەھۆی پێشنیازی نێو ڕیزەکانی یەکێتی، بە باشم زانی خۆم بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندید بکەم، ھەروەھا بە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە کەرکووک دیاری کرام، بەڵام دواتر بە باشم زانی لە سەرۆکایەتیکردنی لیستی یەکێتی بکشێمەوە، بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بێنە پێشەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ھیچ کێشەیەکی وەھام لەناو حزبەکەم بۆ دروست نەبووە، بەڵام ھۆکارەکانی دەست لەکار کێشانەوەکە زۆرن، بێگومان ھەندێک شتیش ھەیە کە ئێستا کاتی نییە، ڕەنگە نەتوانم لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە باسیان بکەم، ڕۆژگار ھۆکاری وازھێنانم لە سەرۆکایەتیکردنی لیستی یەکێتی ئاشکرا دەکات”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی ئه‌و شاره ده‌شلێـ”بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا کراوە، چونکە پێشتر لە کەرکووک دەستوور جێبەجێ کراوە، بۆ نموونە، لیستی یەکەم کە کورد بووە، پارێزگاری وەرگرتووە، بەڵام دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، دەستوور جێبەجێ نەکراوە، بۆیە باوەڕ ناکەم ئەمجارە کورد لە کەرکووک کورسییەکانی پێشووی بھێنێتەوە”.