موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی ئافره‌تانی كاندید فتوایه‌ك ده‌دات… باسی شه‌هوه‌ت ده‌كات
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌وه‌ڵامی پرسیاری لایانگرانی دا ده‌لێـ” نابێت مرۆڤ به پێوه‌ری شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووی ده‌نگبدات”.
له‌باره‌ی پرسیاری لایانگرانی ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر كاندیدكردنی ئافره‌تی جوان له‌لایان قه‌واره‌كان، موقته‌دا سه‌در فتوایه‌ك ده‌رده‌كات و رایدهگهێنێتـ”ئەوە لەو شتانەیە کە دەبێت هەم بۆی بگریت و هەم پێبکەنیت. چونکە نابێت مرۆڤ بە پێوەری شەهوەت و ئارەزوو دەنگبدات، بەڵکو دەبێت بە ویژدان دەنگبدات”.
وابریاره رۆژی 12ی 5ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌بچێت، به به‌شداری 88 حزب و هاوپه‌یمانی كه شەش هەزار و 904 کەس بەربژێرن و کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسی دەکەن، 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها 52 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق دادەنرێن”.