ترسی گۆران له هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ یه
دروستبوونی چەند هێزێكی نوێ كە پێگەی جەماوەرییان لە سلێمانییە ، ترس ده‌خاته نیو ناخی به‌رپرسانی گۆرانه‌وه چونكه گۆران ئه‌م جاره به‌بێ ڕێكخه‌ری كۆچكردوو ده‌چیته نێو هه‌لبژاردنه‌كان ودروستبوونی ( هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح و نه‌وه نوێیه‌كه‌ی شاسوار ) زیانی زۆر به پیگه‌ی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌گه‌یه‌نێت .
دروستبوونی چەند هێزێكی نوێ كە پێگەی جەماوەرییان لە سلێمانییە بۆ ئەم هەڵبژاردنە كە بەهەمانشێوەی گۆڕان پێگەی جەماوەرییان لە سلێمانی هەیە، دیارترینیان هاوپەیمانی دیموكراسی‌و دادپەروەریی بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح‌و نەوەی نوێ-یە بە سەرۆكایەتی شاسوار، ترسی زۆری خستووه‌ته دلی به‌رپرسانی گرده‌كه لەم دوو لیستە نوێیە.
لە ناو لیستە نوێیەكاندا، گۆڕان نزیكە لە هاوپەیمانییەكەی بەرهەم ساڵح‌و پێكەوە لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامیی ریكه‌وتن هه‌یه له نیوانیاندا بۆ كاری هاوبه‌ش و هێرش نەكردنەسەر یەكتر،به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ربزوتنه‌وه‌ی گۆران .
چاوەڕوان دەكرێت سلێمانی كە یەك ملیۆن‌و 380 هەزارو 924 دەنگدەری هەیە، ناوەندی سەرەكیی ململانێی لیستەكان بێت، 211 كاندید لە چوارچێوەی 12 لیستدا ڕكابەریی دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 18 كورسی پارێزگاكە.