خوپیشاندانی توێژه‌ جیاوازه‌كان ده‌ستی پێكرد

خواكوڕك

وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌مرۆ 27/9 له‌زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی خۆپیشاندان ده‌تی پێكرد، به‌ڵام جگه‌ له‌ مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی ئاینی و كاسبكار و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چه‌ندین توێژی دیكه‌ش له‌ خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان خۆپیشاندان له‌ سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌ڵبه‌بجه‌ و رانیه‌ و ده‌ربه‌ندیخان و كفری و كۆیه‌ و سه‌ید سادق و چه‌مچه‌مال ده‌ستی پێكردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ئێواره‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بگرێته‌وه‌.

Back to top button