له‌كه‌ركووك به بێ ئاڵای كوردستان و به مه‌رجی به‌كار نه‌هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بانگه‌شه ده‌ستی پێكرد
دوای داگیركردنی كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران به هاوكاری گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 داگیركرا, له ئێستادا له ژێر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتاری و سه‌ربازی شاره‌كه به‌رێوه ده‌چێت ته‌واوی ئازادیه‌كان بنپێكراون.
به پی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ست پێكی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك هه‌موو ئه‌و حزبه كوردیانه‌ی بانگه‌شه‌یان ده‌ست پێكردووه به مه‌رجی ههلنهدانی ئاڵای كوردستان و باس نه‌كردن له دروشمه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆم و ئاكامه‌كانی ریفراندۆم رێگه‌یان پێدراوه بانگه‌شه ده‌ست پێبكه‌ن.
شوان حه‌سه‌ن, هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی شاری كه‌ركووكه به خواكوڕكی گوت, به‌داخه‌وه ئه‌م حزبانه دوای چه‌ندین ساڵ له خه‌باتی شار‌و شاخ به‌و مه‌رجه رازی بوون كه حه‌شدی شه‌عبی بۆیانیان داناوه كه باس له سه‌ربه‌خۆی كوردستان و كورد نه‌كه‌ن كه‌مافێكی سه‌ره‌تای هه‌ر تاكێكی سه‌ر زه‌مینه.
ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كه‌ركووك گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه وامان لێهاتووه كه شه‌رم له كورد بوونی خۆمانمان بكه‌ن, پاشان پێم سه‌یره كه ئه‌وان رێگه‌یان به خۆیان داوه ده‌یان دروشمی توند ڕه‌وانه له‌سه‌ر پۆسته‌ر و لافیته‌كانیان ههڵبوسن كه‌چی رێگه به حزبه كوردیه‌كان نهدرێـ باس له مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی بانگه‌شه‌ی شه‌رمنانه‌ی ئه‌و حزبه كوردیانه به هه‌موو خه‌لكی كه‌ركووكی گوت كه ئه‌م حزبانه ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی قه‌زیه‌ی كوردی بكه‌ن له ناوچه‌كه‌دا, له ئێستاوه دۆڕاو هاتنه پێش چاوی هاوڵاتیان بۆیه به دڵنیایه‌وه زۆربه‌ی كورد ناچێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.