عادل عه‌بدولمه‌هدی: عه‌بادی زۆرترین پێشێلكاری له‌ ده‌ستورداكردووه‌

له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراقدا هێڕشی په‌یامی توندی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق دژ به‌یه‌ك ده‌ستی پێكرد, ئه‌مڕۆ سیاسه‌تمه‌دار و جێگری سه‌رۆك كۆمار(عادل عه‌بدولمه‌هدی) ڕای ده‌گه‌یه‌نێـت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوورن و زیاد له‌مافی خۆی ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه‌.

عادل عه‌بدلمه‌هدی، له‌ وتارێكدا، ڕای گه‌یاند: “سیسته‌می ده‌ستووریی عێراق، په‌رله‌مانییه‌، به‌ڵام وه‌ك جێبه‌جێكردن بووه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی، چونكه‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، ده‌سه‌ڵاته‌ جێبه‌جكارییه‌كانی له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكه‌كه‌ی دابه‌ش كردووه‌، به‌ڵام ده‌ستوور له‌ماده‌ی 66، ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دیاریانی كردووه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كه‌: “لقی یه‌كه‌م/ فه‌سڵی دووه‌می ده‌ستوور، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی تایبه‌ت كردووه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار، لقی دووه‌میش تایبه‌تی كردووه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، نه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران”.

چه‌ند نموونه‌یه‌كی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیِدڕاڵ، له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستوورییه‌كان به‌كاریان ده‌هێنێت، نووسیویه‌تی: “زۆرێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌، عه‌بادی به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌كاریان ده‌هێنێت، چونكه‌ پۆسته‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ فراوانه‌كاندا گرتووه‌، كه‌ له‌ ده‌ستووردا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نین”.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ له‌ بوونی عه‌بادی له‌سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ته‌دا، ئه‌میندارێـی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه‌ به‌ ده‌زگایه‌كی زه‌به‌لاح له‌ ڕووی ژماره‌ و بودجه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه‌: “زۆر جار ڕۆڵی وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌بینێت، زۆر جاریش به‌سه‌ر یاساكانیاندا باز ده‌دات”.له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی زۆرترین پێشێلكاری بۆسه‌ر ده‌ستور كراوه‌.

Back to top button