دوای راكردنی بۆ دهرهوهی وڵات گەورە بەرپرسێكی پێشوی عێراق كە تۆمەتبارە بەگەندەڵی رادەستی بەغدا كرایەوە
دوای ئهوهی ئەمینداری گشتی پێشوتری وەزارەتی بەرگری عێراق، زیاد قەتان به گهندهڵی تۆمهتباركرا, له عێراق رایكرد, بهرهو دهرهوهی وڵات, له لایهن وڵاتی ئوردنەوە رادەستی عێراق كرایەوە كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی “ملیۆنان دۆلار گەندەڵی.”
ئهمڕۆ نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە كە لەدرێژەی هەڵمەتی شوێنكەوتنی گەندەڵكاراندا، چاودێری یەكێك لە “گەورەترین تۆمەتبارەكان بە گەندەڵی بەناوی زیاد قەتان، ئەمینداری گشتی پێشوتری وەزارەتی بەرگری عێراق لەحكومەتی راگوزەردا كراو دەستبەسەركرا.”
ئاماژەی بەوەشداوە كە گەڕێنرایەوە بۆ عێراق بەمەبەستی لێپێچینەوە لێی لەسەر ئەو كەیسانەی پێیان تۆمەتباركراوە, ههوهرها ئەمە یەكەمجار نییە بەرپرسێكی گەورەی تۆمەتبار بە گەندەڵی لە دەرەوەی عێراق دەستگیردەكرێت.
ههر له راگهیهێندراوهكهدا هاتووه كه ”زیاد قەتان تۆمەتبارە بە چەند سەفقەیەكی چەك كە گەندەڵی زۆری بە بەهای ملیۆنان دۆلار تێدا كراوە.”
میدا عێراقیهكان ئاماژهیان بۆ ئهوه كردووه كە چاودێریكردنی زیاد قهتان لەئوردن بە هاوكاری ئەنتەرپول بوەو ئێستاش كەوتۆتەوە دەست هێزە ئەمنییەكانی عێراق و سزای دادپەروەرانەی خۆی وەردەگرێت.