دیبه‌تی ئه‌مریكا له نێوان تره‌مپ و هیلاری

خواكوڕك
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 27/9/2016 دیبه‌یتی ئه‌مریكا له نێوان تره‌مپ و هیلاری كلنتۆن به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م دیبه‌یته یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گفتوگۆكانی نێوان ئه‌و دوو پاڵێوراوه‌ی خۆیان كاندید كردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
ته‌وه‌ره‌كانی دیبه‌یته‌كه له ده‌وری سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆببوونه‌وه، ئه‌وانیش بریتی بوون له ئابوری ئه‌مریكا، كێشه‌ی ڕه‌گه‌زی و شه‌ڕی داعش، به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان هیلاری له دوو ته‌وه‌ر سه‌ركه‌وتوو بووه.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس ده‌كه‌ن تره‌مپ له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا به دۆخی ئابووری ئه‌مریكا و بابه‌تی باج و په‌ره‌دان به كه‌رتی بانكی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار، ده‌ستی پێكردووه و نمایشێكی به‌هێزی بۆ ئه‌و ته‌وه‌رانه ئه‌نجامداوه. به‌ڵام كاتێك نۆره‌ی هیلاری دێت، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر تره‌مپ ده‌ستپێكرد و تره‌مپی به‌وه‌تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا له‌ڕابردوودا به‌شێك له‌هاوڵاتیانی ئه‌مریكی بڕوا پێبهێنێ كه‌ئۆباما له‌ئه‌مریكا له‌دایك نه‌بووه كه ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌یه ئه‌ویش دوای ئاشكراكردنی پێناسه‌ی له‌دایكبوونی ئۆباما بۆ ڕایگشتی.
هیلاری به توندی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر تره‌مپ ده‌ست پێكردووه و هه‌ر زوو توانیویه‌تی له‌رووی ده‌روونیه‌وه فشاره‌كان بۆ سه‌ر تره‌مپ زیاتر بكات و جله‌وی دیبه‌یته‌كه بگرێته ئه‌ستۆ، به‌تایبه‌ت كاتێك به‌شێكی تری دیبه‌یته‌كه هیلاری تره‌مپی به‌كۆمێنتی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه تۆمه‌تباركرد دژی هاوڵاتیانی ڕه‌شپێستی ئه‌مریكی و ئافره‌تان و موسڵمانان و كه‌مینه‌كان له‌ئه‌مریكا.
خاڵێكیتری دیبه‌یته‌كه په‌یوه‌ست بوو به‌شه‌ڕی داعش و تیایدا هیلاری ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد “كه ده‌بێت پشتگیری زیاتری كورد بكرێت له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش”. هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ده‌یانه‌وێت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا داعش له‌عێراق له‌ناو ببرێت و له‌سوریاشدا به‌یه‌كجاری تێك بشكێنرێت.