په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر هۆشداری ده‌دات له باره‌ی ئه‌م مامۆستایانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له باره‌ی هه‌ندێك مامۆستا كه وه‌كو كارمه‌ندی كۆمسیۆن ناویان هاتۆته‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت.” كه نابێت هیچ مامۆستایه‌ك به بیانوی به‌شداریكردن له خول و راهێنانه‌كانی كۆمسیۆن ده‌وامی ئاسایی خۆی جێبهێڵێت.”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له راگه‌یەنراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه و تێیدا هاتووه.” كه هۆشداری دراوه‌ته ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ناویان بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ك چاو‌دێر ده‌رچووه، نابێت به بیانوی به‌شداریكردن له خول و راهێنانه‌كانی كۆمسیۆندا ده‌وامی ئاسایی خۆیان جێبهێڵن.
له به‌شێكی تری راگه‌یەنراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌دا هاتووه. “هه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌وامی به‌یانیان نه‌كات و به‌شداری له خوله‌كانی كۆمسیۆن بكات خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانیشی كردوەته‌وه.” کە خولی کۆمسیۆن بۆ مامۆستایان ده‌بێت پاشنیوه‌ڕۆ ئەنجامبدرێت.