ماكرۆن زانیاریی گرنگ له بارهی هێرشه مووشهكیهكهی سهر سووریا ئاشكرا دهكات.
سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن له بارهی مانهوهی هێزهكانی ئهمریكا له سوریا دهڵێت.” ئێمه ترهمپ مان رازیكرد به مانهوه له سوریا و هەموو ئەو مووشەکانەی ئاراستەی سووریا کران ئامانجەکانی خۆی پێکاوە، ئاماژەی بەوە کرد پرۆسەکەمان لە سووریا لەسەر ئاستی سەربازیی سەرکەوتووبوو.”
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماكرۆن، لهو بارهوه، رایگەیاند.” كه دەستێوەردانمان لە سووریا شەرعی بوو، چونکە بەناوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو، لەهەمان کاتدا گوتی، رووسیا زۆرجار رێگری دەکرد لە بریارە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رێگەی دیپلۆماتی گەیاندە حاڵەتی ئیفلیجکردن.
ماکرۆن زیاتر گوتی.” كه ئەمڕۆ ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ چارەسەر لە سووریا، ئامانجەکەش گواستنەوەی قۆناغی سیاسییه لە سووریا، لە بنەڕەتدا ئەمە پێشنیازی رووسیابوو.
له بارهی ئێرانیشهوه ماکرۆن، ئهوهی باسكرد.” كه پێویستە دانوستان بکەین لەگەڵ ئێران، چونکە بوونی سەربازییان هەیە لە سووریا ئەوەش لە رێگەی میلیشیا شیعەکانی”.
سەرۆکی فەڕەنسا زانیارییەکی تایبەتی ئاشکرا کرد.” دەربارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا ئهوهی پشتڕاستكردوه “ترەمپ پێش 10 رۆژ مهبهستی بوو لە سووریا بکشێتەوە بەڵام ئێمە رازیمانکرد بمێنێتەوە”.