وەڵامێك له کۆشکی سپی ئهمریكاوه بۆ ئیمانوێل ماکرۆن سهرۆكی فهڕهنسا.
گوتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا له بارهی گوتهكانی ماكرۆن سهرۆككۆماری فهڕهنسا رایدهگهێنێت.”كه سەرۆک دۆناڵد ترەمپ تاکو ئێستاش دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنێتەوە”.
سارە ساندرز، گوتهبێژی كۆشكی سپی ئهمریكا، لهو بارهوه رایگهیاند.”رای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەگۆڕاوە و وەکو خۆیەتی، سەرۆک بە روونی رایگەیاند ئەو دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنێتەوە”.
بەپێی ئاژانسی “رۆیتەرز”، ساندرز ئەوەشی ئاشكرا كردووه.” ئێمە سوورين لەسەر نەهێشتنی رێکخراوی تیرۆریستيی “داعش” بەتەواوەتی و رێگرتن لە گەڕانەوەی. هەروەها ئێمە چاوەڕێی هاوپەیمانە هەرێمييهکانمان و هاوبەشەکانمانين بۆ گرتنەبەری بەرپرسیارێتی لە ناوچەکە، ئەویش لەڕێگهی سەربازیی و دارایی”.
ئەم وەڵامهی کۆشکی سپی پاش لێدوانەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماكرۆن، دێت کە دوێنێ شەو رایگەیاندبوو “ترەمپ پێش 10 رۆژ ویستی لە سووریا بکشێتەوە بەڵام ئێمە رازیمان کرد بمێنێتەوە و نهكشایهوه.