ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه دابه‌شده‌كرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دووشەممە موچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دابەشدەکرێت.”
بەپێی خشتەکەی وه‌زاره‌تی دارایی ئەمڕۆ دوو شه‌ممه 16/4/2018، مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی سبەی، ڕۆژی سێ شەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت.