به‌رهه‌می ڕێكه‌وتنامه‌ی هاوبه‌ش و ڕۆڵی شانازی برایم احمد و ڕۆشنبیران
دانا مه‌نمی
رۆژی دووشه‌مه به‌رواری (18/7/2016 ) نوری مالیكی و شاندێك له حزبی ده‌عوه له‌سه‌ر بانگێشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی نیشتیمانی سه‌ردانی شاری سلیمانیان كرد ، سه‌ردانی نوری مالیكی و شاندی یاوه‌ری بۆشاری سلێمانی بۆ مه‌به‌ست و ئامانج و پلان بوو دژ به مه‌شروعی سه‌ربه‌خۆی ، چونكه له دۆخی هه‌ستیاری ئێستادا سه‌رباری قه‌یرانی دارایی برینی بودجه‌و موچه‌ی خه‌لك و فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌كاتێكدا كه شه‌ری داعش ده‌رگای به كورد گرتووه ، ته‌بای و یه‌كریزی نێوان لایه‌نه‌كان لێكترازاوه ، به‌ئاشكرا هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بووه ، به‌ره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ سه‌رخستنی مه‌شروعی دروستكردنی ده‌وله‌تی كوردی ئه‌ده‌ن ، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه ئیستا بۆ كورد ره‌خساوه‌و هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان ئه‌ده‌ن ، به‌ره‌كه‌ی تریش به‌ره‌ی چوار حزبه‌كه و هاوپه‌یمانه‌كانیانه له زۆنی سه‌وز به هاوكاری و پاڵپشتی ئێران و حزبی ده‌عوه‌و مالیكی دژی مه‌شروعی سه‌ربه‌خۆی دروستكردنی ده‌وله‌تی كوردین . هاتنی مالیكی بۆ شاری سلێمانی بۆ پته‌و كردنی ئه‌و به‌ره‌یه بوو كه له ئیستاشدا په‌كه‌كه‌ش به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی به‌ره‌ی چوار حزبه‌كه‌و مالیكی و حزبی ده‌عوه ده‌كه‌ن بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆی سیاسی له كوردستان ، كه‌واته حزبی ده‌عوه‌و مالیكی چوار حزبه‌كه‌و په‌كه‌كه له ژێر په‌رچه‌می هاوپه‌یمانیه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران دژی هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆی و دژی ریفراندۆمن له كوردستان . كه‌واته ڕێكه‌وتنی نێوان حزبی ده‌عوه به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی و له یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی هیرۆ ابراهیم احمد و له بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ، رێكه‌وتن بووه دژ به مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و دژ به ڕیفراندۆم و مافی چاره‌ی خۆنوسین و دژ به سه‌ربه‌خۆی و ده‌روستكردنی ده‌وله‌تی كوردین ، وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتیمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران هێنده‌ی له خه‌می عێراقی عروبه‌و عیراقچیتی دان ، هینده له خه‌می مافه ره‌واكانی خه‌ڵ:ی كوردستان و ده‌ستكه‌وت و ئه‌زمونی سیاسی و حكومه‌تداریدا نین ، له‌هه‌مووی گرنگتر دژ به هه‌ر جۆره جوڵهیهكن كه پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تسازی كورد سه‌ربخات . كورد له جه‌نگێكی قوڵی وهحشیهتدایه دژ به داعش ، ناوبه‌ناو (شاناز ابراهیم احمد ) شه‌كر ده‌شكێنێت ، ئه‌م خاتوونه خاوه‌نی هیچ باكگراوه‌ندێكی سیاسی و فیكری و شاره‌زایشی نییه له مێژوودا ، هه‌رله خۆیه‌وه ووشه به دوای ووشه‌دا رێز ده‌كات و بێئه‌وه‌ی نه‌خۆی له خۆی و نهبهدیش لێی حاڵی نابێت ، ئه‌م خاتوونه یه‌كێكه له پاشماوه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی برایم احمد و رۆژانه به ده‌رونێكی نه‌خۆش و مه‌عده‌نێكی ڤایرۆساوییهوه خۆراكی ژه‌هراوی و ژینگه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی بۆگه‌ن ده‌كات ، ئه‌وه‌ی ده‌ریده‌بڕێت و دهینوسێـت بۆ لیكترازانی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی هاونیشتیمانیانی كوردستان ده‌كات ، ئه‌م خاتوونه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به‌و ده‌رونه نه‌خۆشه‌وه میدیاكانی یه‌كێتی نیشتیمانیشی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌و ئامرازی ده‌ستی به‌مه‌به‌ستی گه‌رمكردنی بازاڕی دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه‌گێری و فیتنه‌چێتی ، ئه‌م خاتوونه گهندهلكاره ده‌ست پیسه به پاره‌و موڵكی میلله‌ت ڤێلای له ( ئیسپانیا‌و له‌نده‌ن ) كریووه ، ( له‌تیف ره‌شید) ی هاوسه‌ری خاتوو ( شاناز ) بینایه‌كی موڵكی گشتی له شاری به‌غداد داگیر كرد‌و به بڕی ( 40,000,000 ) چل ملیۆن دۆلار فرۆشتی به بالویزخانه‌ی كوه‌یت …. ئیتر كئ دزو گه‌نده‌ڵكاره ..؟! سیاسه‌تی گه‌وجاندن و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك له زۆنی سه‌وزدا له بره‌ودایه ، چوار حزبه‌كه خاوه‌نی ( 58 ) كورسی په‌رله‌مانین و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پیكدههێنن ، به ئیستاشه‌وه به‌شدارو هاوبه‌شن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به باش و خراپه‌وه پشكیان هه‌یه و به‌رپرسیاره‌تیان له ئه‌ستۆدایه ، حكومه‌ت به ته‌نها نه‌هی پارتی یه نه بۆ پارتی یه ، به‌ڵكو خاوه‌نداریه‌تی و به‌رپرسیاره‌تی حكومه‌ت له ئه‌ستۆی هه‌موواندایه ، خۆ ئه‌گه‌ر نا حكومه‌ت به‌ته‌نها هی پارتی دیموكراتی كوردستانه و راویژو پرس و جۆ به‌لایه‌نه‌كان ناكرێت ، ئه‌دی بۆ ناكشینهوه له حكومه‌تداری ؟! خۆ ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی خه‌ڵك و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پئ دابین ناكرێت ، فه‌رموون ئه‌وه ئه‌رزو قۆڵی لئ هه‌لماڵن و ئه‌سپی خۆتان تاو بده‌ن و به پاره‌و داهاتی گومركی په‌روێزخان و باشماخ و بازرگانی جگه‌ره‌و داهاتی باج و رسوماتی زۆنی سه‌وز كه بۆ ماوه‌ی ( 10 ) مانگه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه خزمه‌ت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زۆنی سه‌وزی پئ بده‌ن !! له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا ( 200) هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێ/ی كوردستانیان به‌جئ هێشتووه به پێی ئاماره‌كان له (%85 ) كۆچبه‌ران له توێژی گه‌نجانن ، له (%70 ) پیاوان و له (%30) له ژنان پێكده‌هێنن ، له (%70) كۆچبه‌ران دانیشتوی زۆنی سه‌وز بوون و له (%5 ) دانیشتوانی ناوچه جێناكۆكه‌كان بوون ، كۆمپانیا حزبیه‌كانی یه‌كێتی و جووته خوشك ( هیرۆو شاناز ) هه‌موو ده‌زگاكانی وه‌به‌رهینان و هاورده‌و هه‌نارده‌یان قۆرغ كردووه و ئیحتیكار به ته‌واوی مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن ، گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان و قه‌یوان كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات قۆرغی ته‌واوی بازرگانیان كردووه . گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان و قه‌یوان هه‌ریه‌كێكیان خاوه‌نی زیاتر له ( 5-7 ) ملیار دۆلارن ، كه‌رتی كشت‌وكال و پیشه‌سازی به‌ته‌واوی خاپوور كراوه ، هه‌رچی كه‌رتی ( گهشتوگوزاریشه ) داهاته‌كه‌ی له خه‌ڵكی سلێمانی بزره و ده‌چێته گیرفانی جووته خوشكه‌كه ، خه‌ڵكی سلێمانی بۆ ناپرسن ( گوندی ئه‌ڵمانی و قه‌یوان ستی و شاری سپی و گۆیژه‌ی 1و 2و 3 به‌رزاییه‌كانی شار‌و پاكستی و سائیب ستی و كوردستی و مۆلهكانی سیتی ستارو سیتی سه‌نته‌رو زاراو میترۆ كئ خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات ؟!!! خه‌ڵكی سلێمانی بۆ ناپرسن سایلۆكان چی به‌سه‌ر هات ؟! خه‌ڵكی سلێمانی بۆ ناپرسن چوار ڕییانی كارێزه‌وشك بۆچی ته‌واو نه‌بووه ؟ چوار رییانی قه‌سابخانه‌ی كۆن ته‌واو نه‌بووه ؟ پردی شه‌قامی شه‌ست مه‌تری شاره‌وانی بۆ ته‌واو نا‌بێـت ؟! خه‌ڵكی سلێمانی بۆ ناپرسن كوا شیرینی گریبه‌سته نه‌وتیه‌كانی نێوان زۆنی سه‌وز و كۆماری ئیسلامی ئێران ؟! رۆشنبیر نابێت خاوه‌نی عه‌قلێكی خورافه هزرو خورافه ره‌فتار بێت رۆشنبیر نابێت به ده‌رونێكی نه‌خۆش و به حقدهوه بنوسێت و بپه‌یڤێت ، چونكه رۆشنبیری راسته‌قینه چێژ له نوسین و بیرورای ته‌ندروست وه‌رده‌گرێت ، هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگ و دیمه‌نه‌كان وه‌كو خۆی ده‌گه‌یه‌نێت به ته‌نها له گۆشه‌یه‌كه‌وه به تهعاتوف و دیدو تیڕوانینی حزبیه‌وه ناپه‌یڤێت نانوسێت ، جنێو دان و هۆنینه‌وه‌ی بوختانی سیاسی جوامێری نییه ، به‌ڵكو زاده‌ی ترسنۆكی یه ، هه‌موو ترسنۆكیكیش جه‌بانه ، ته‌یفێك له رۆشنبیران و نوسه‌رانی تاریكبیر و كاڵفام له پێناوی خۆلهوهراندن و وورگ پڕكردن به حقد و گرێی ده‌رونیه‌وه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ تاوانبار كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان راده‌كێشن ، جنێوفرۆشی و هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و بوختانی سیاسی له زۆنی سه‌وزدا بووته دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیری ، ته‌یفێك پێیان وایه پارتی ( خائین خۆفرۆش كۆیله) یه ، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سایه‌تی و سمبول و پیرۆزییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، به‌راست و چه‌پ ئهرشینهوه به مێژوو بیر‌و باوه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ، ئه‌م ته‌یفه رۆشنبیره ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستانیان تێكداوه مه‌ترسیدارن و پێویسته سنورێكیان بۆ دابین بكرێت ، چونكه هه‌ر رۆشنبیرێك پێویسته خۆی خاوه‌نی ویژدان و راستگۆی و سنورێك بۆ ئه‌خلاقی ده‌ربرینه‌كانی دابنێت و بێڕێزی به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌كات ،رۆشنبیر پێویسته خاوه‌نی بیرێكی ڕۆشن بێت ، بیرێكی ڕوناك و ڕۆشنی ئه‌وتۆی هه‌بێـ كه ڕاست و هه‌ڵه سپی و ڕه‌ش چاك و خراپ له یه‌كتر جیا بكاته‌وه و دواتریش به ده‌رونێكی ته‌ندروسته‌وه به ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نێت ، تاكی رۆشنبیر ده‌بێت بیره ڕۆشنه‌كه‌ی له پێناو گه‌یاندنی راستی و حه‌قیقه‌تدا وه‌كو چرایه‌ك بسوتێت .