له‌نێوان به‌رپرسێكی یه‌كێتی و په‌یامنێرێكی رووداو چی روویدا
له‌چوارچێوه‌ی رووماڵی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و به‌رنامه‌كانیان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، كه‌ناڵی رووداو چه‌ند لایانێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مایی، بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن و به‌رنامه‌كانیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو به‌رپرسانی حزبه كوردستانیه‌كان داوه‌تی كه‌ناڵه‌كه ده‌كات، راو بۆچوونیان ده‌خاته روو،
به‌رپرسێكی یه‌كێتی له میانی به‌رنامه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو، له‌باره‌ی كه‌ركووك، رایگه‌یاند، كه پارتی حشدی شه‌عبی كردۆته شێر له‌كه‌ركووك مه‌گه‌ر نا حشدی شه‌عبی ئه‌و هێزه نیه”.
ره‌وه‌ند مه‌لا محموود له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه پارتی حشدی شه‌عبی له‌كه‌ركووك كردۆته شێر ئه‌گه‌ر نا وانیه هێزێكی له‌م شێوه‌یه نیه، ئه‌وه پارتیه وای لێكردووه،
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریدا پێشه‌وا هه‌ورامی، پێشكه‌ش كاری به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ناڵی رووداو ده‌لێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وانیه بۆ له رۆژانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئێوه ده‌تانگووت بۆیه پاشه‌كشه‌مان كرد چونكه هێزه‌كه نابه‌رامبه‌ر بوو، ئه‌ی ئێوه نه‌بوون ده‌تانگوت هێزی نابه‌رامبه‌ر بوو”.